ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌سـت به گه‌شـتێـکی سێ ڕۆژی بۆ پـێـنج سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات بۆ باسـکردنی پـلانی ئابوری بۆ خه‌ڵـکانی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه‌ی شـه‌وی ڕابردوو له میانه‌ی وتاری ساڵانه‌ی خستیـیه ڕوو.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا که ئه‌مسـاڵ ململانێی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ده‌کات، پـلانێـکی ئابوری ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت له خزمه‌تی هه‌موواندا ده‌بێت نه‌ک ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی هه‌ردوو خانه‌ی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕێز ئۆباما له وتارێـکدا بۆ ملیۆنها بینه‌ر ڕاگه‌یاند که ئامانجی پـلانه‌که‌ی بۆ هێنانه دی ئابوریـیه‌کی درێژده‌مه، ئابوریـیه‌ک که له‌سه‌ر بنه‌ماکانی پـیشـه‌سـازی و وزه و به‌هره‌مه‌ندی نوێی کارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رۆک ئۆباما به نوێـکردنه‌وه‌ی به‌هاکانی ئه‌مه‌ریکا ناوبرد.
سه‌رۆک ئۆباما کۆماریـیه‌کانی کۆنگرسی ئاگادارکرده‌وه که به‌ره‌نگاری هه‌وڵه‌کانی ده‌بنه‌وه له ڕووی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ئابوریـیه‌ک که هه‌ر وه‌کو خۆی ده‌ڵێت به‌هۆی خه‌رجی له ڕاده‌به‌ده‌ر و قه‌رزی خراپ و قازانجی دارایی پـوچه‌ڵ لاوازبوو.