له ڕاپـۆرتێـکدا که له ئه‌مه‌ریکا بڵاوبووه‌ته‌وه، هاتووه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به خودی خۆی سه‌رپه‌رشـتی هه‌ره پـرۆسه نهێنیـیه‌کان ده‌کات که تایبه‌تن به دانانی گومانبارانی ئه‌لقاعیده له لیسـتی ئه‌وانه‌ی ده‌کرێنه ئامانج بۆ کوشتن.
ڕاپـۆرته‌که که له نیویۆرک تایمزدا بڵاوبووه‌ته‌وه ده‌ڵێت ده‌یه‌ها له به‌رپـرسه باڵاکانی ئه‌مه‌ریکا و ڕاوێژکارانی پـێشـوو پـشـتڕاستیان کردووه‌ته‌وه که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما به‌خۆیان گومانبارانی ئه‌لقاعیده له نێو لیسـتی کوشـتندا داده‌نێن تاوه‌کو له هێرشی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا بکرێنه ئامانج.
ڕاپـۆرته‌که ده‌شڵێت به‌ڕێز ئۆباما به خودی خۆی تێـکڕای هێرشه‌کانی فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی له یه‌مه‌ن و سۆماڵ و به تایبه‌تی هێرشه مه‌ترسیداره‌کان له پاکسـتانی په‌سه‌ندکردووه. ده‌شڵێن ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌خۆی ئه‌و که‌سه‌یه که بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه له‌و ده‌مه‌ی گومانباره تێرۆرسـته‌کان له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا ده‌بن.
هێشـتا کۆشـکی سـپی هیچ تێبینیه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م ڕاپـۆرته نه‌داوه.