١٠ی سێپتامبری، ٢٠١٤
لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بەڕاک ئۆباما
گوتار بۆ ڕای گشتی
١٠ی سێپتامبری، ٢٠١٤
واشنگتنی پێتەخت
هاووڵاتیانی ئەمەریکیم- ئەمشەو، دەمهەوێت سەبارەت بە ئەوە لە گەڵتان بدوێم کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا له گه‌ڵ دۆستان و هاوپەیمانان ده‌یه‌وێت ئەنجامی بدات بۆ ئەوەی گرووپی تێڕۆرستی ناسراو بە دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام لاواز و لە کۆتایی دا لە ناوی بەرین.
وەک فەرماندەی گشتی هێزەکانی چەکدار، هەرە ئەرکی سەرەکی من ئاسایشی خەڵکی ئەمەریکایە. لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوو، ئێمە بەردەوام شەڕی ئەو تێڕۆریستانەمان کردوە کە هەڕەشە لە وڵاتەکەمان دەکەن. ئێمە ئۆساما بن لادن و بەشێکی زۆری ڕێبەرایەتی ئەلقاعیدەمان لە ئەفغانستان و پاکستان دا لە ناوبرد. ئێمە هاوپێوەند و هاوکارانی ئەلقاعێدەمان لە یەمەن، و لە ئەم دواییانە دا فەرماندەی سەر بە ئەو گرووپە لە سومالیا خستنە بەر هێرش. ئێمە ئەوەمان لە کاتێکدا ئەنجام داوە کە زیاتر لە ١٤٠،٠٠٠ سەربازی ئەمەریکیمان لە عێراق را بۆ وڵات دەگەڕێنینەوە، و هێزەکانمان لە ئەفغانستان دا کەم دەکەینەوە، کە شەری ئێمە لە ئەو وڵاتە درەنگانی ئەم ساڵ بە کۆتایی دێت. سپاس بۆ کارلێهاتووەکانی لەشکر و بەشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم، ئەمەریکا پارێزراوترە.
بە ئەو حاڵەش، ئێمە هەروا ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی تێرۆرسم دەبین. ئێمە ناتوانین ئاسەواری بەدکاری لە جیهان دا پاک بکەینەوە، و گرووپە بچووکەکانی مرۆڤ کوژ تواناییان بۆ ئازاردان و زیان گەیاندنی زیاتر هەیە. پێش ١١ی سێپامبر ئەمە لە گۆڕێ دا بوو، و ئەمڕۆش وەک ڕاستی یەک دەمێنێتەوە. هەر بۆیە لە دەمێکدا هەڕەشەکان دێنە ئاڕاوە ئێمە دەبێت وشیار بمێنینەوە. لە ئەم کاتەدا، گەورەترین هەڕەشە لە خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و باکوری ئافریکا را دێت، کە لە ئەو شوێنانە گرووپەکانی توندڕەو لە سکاڵا و ناڕازی یەکان بە مەبەستی خۆیان کەڵک وەردەگرن. و یەکێک لە ئەو گرووپانە داعشە کە خۆی بە "دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام دەناسێنێت."
ڕێگه‌م پێ بده‌ن، با دوو شت ڕوون بکرێنه‌وه: داعش "ئیسلامی" نیه. هیچ ئایینێک چاوپۆشی له کوشتنی بێگوناهان ناکات، وزۆربه‌ی هه‌ره زۆری قوربانیانی ده‌ستی داعش موسوڵمانه‌کان بوونه و به دڵنیایی داعش ده‌وڵه‌ت نیه و پێشتر سه‌ربه ئه‌ڵقاعیده له عێڕاق بووه، و سودی له شه‌ڕی تایفی و شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر خاک دابگریت له ناو سنوره‌کانی عێڕاق-سوریا. نه هیچ حکومه‌تێک دان به داعش داده‌هێنێت و نه ئه‌و که‌سانه‌ش که داعش به زۆر خستونیه‌ته ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی. بێ چه‌ند و چۆن، داعش ڕێکخراوێکی تێرۆریستیه. و هیچ نیازی تری نیه بێجگه له کوشتنی ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی ڕووبه‌ڕووی راده‌وه‌ستن.
له هه‌رێمێکی خوێنڕێژی زۆری لێ ڕووداوه، ئه‌م تێرۆریستانه له دڕه‌نده‌ییدا بێ وینه‌ن. ئه‌وان گیراوه‌کان ده‌کوژن. ئه‌وان منداڵان ده‌کوژن. ئه‌وان ژنان ده‌که‌ن به کوێله، ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌رناموسیان و به زۆری هاوسه‌رگیریان پێ ده‌که‌ن. ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی جێنوسایدیان له که‌مایه‌تییه‌کی ئایینی کرد. له کرده‌وه‌کانی دڕه‌ندانه‌دا، ئه‌وان گیانیان له دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی جیم فوڵی و ستیڤن سۆتڵاف ستاند.
که‌وا بوو داعش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵکی عێڕاق و سوریا و هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌تر- له ناویان هاووڵاتیان، ده‌ستو په‌یوه‌ند و داموده‌زگاکانی ئه‌مه‌ریکا. ئه‌گه‌ر هه‌روا پێشیان به‌ڕه‌ڵڵا بکرێت، ئه‌م تێرۆریستانه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌ی په‌ره‌گرتوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌که- به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاشه‌وه. له کاتێکدا ئێمه هێشتا پیلانێکی دیارکراومان به دژی ناو وڵاتمان به دی نه‌کردووه، ڕێبه‌رانی داعش هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانمان کردووه. کومه‌ڵگای زانیاری ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌دایه هه‌زاران بێگانه- به ئوروپایی و هێندێک ئه‌مه‌ریکاییش- خۆیان گه‌یاندوته ئه‌وان له سوریا وعێڕاق. ئه‌و شه‌ڕکه‌رانه‌ی ڕاهێنانیان دیوه و ئه‌زموونی شه‌ڕکردنیان وه‌ده‌ست هێناوه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو وڵاته‌کانیان و ده‌ست له هێرشی کوشنده بده‌ن.
دەزانم گەلێک لە خەڵکی ئەمەریکا سەبارەت بە ئەو هەڕەشانە نیگەرانن. ئەمشەو، دەمەوێت ئێوە بزانن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە ئیرادە و توانایی یەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. مانگی ڕابردوو، دەستوورم بە لەشکرمان دات کردار لە دژی داعش بگرێتە بەر بۆ ئەوەی پێشی پێشڕەوی یەکانی داعش بگرێت. لە ئەو کاتەوە، ئێمە زیاتر لە ١٥٠ هێرشی ئاسمانی سەرکەوتوانەمان لە عێڕاق دا ئەنجام داون. ئەم هێرشانە پارێزگاریان لە پیرسینۆل، کارمەندان و دامەزراوەکان کردووە، شەڕەوانانی داعشی کوشت، چەکەکانیانی لە ناوبرد، و ئەوەی بۆ هێزەکانی عێراقی و کورد ڕەخساند کە هەریمی سەرەکی سەر لەنوێ بگرنەوە دەست. ئەو هێرشانە گیانی هەزاران لە پیاوان، ژنان، و منداڵانی رزگار کردوە.
بەلام ئەمە بە تەنیا شەڕی ئێمە نیە. دەسەلات و توانایی ئەمەریکا دەتوانێت گۆڕانێکی چارەنووس پێک بێنێت، بەڵام ئێمە ناتوانین ئەوە بۆ عێڕاقێکان ئەنجام بدەین کە خۆیان دەبێت ئەنجامی بدەن، و ناشتوانین جێگای لایەنەکانی هاوکاری عەڕەب بگرینەوە بۆ ئەوەی هەریمی ئەوان بپارێزین. هەر بۆیە ئەمن جەختم کردووە کە کرداری زیاتر لە لایەن ئەمەریکاوە بەستراوەتەوە بە پێک هێنانی حکومه‌تێکی بەرفرەوان و هەمەلایەنەی عێڕاق، کە عێڕاقێکان لە ئەم ڕۆژانەی دوایی دا ئەنجامیان داوە. کەوا بێت ئەم شەو، بە بوونی حکومەتێکی نوێی عێراق لە سەرکار، و بە دوای ڕاوێژکاری لە گەڵ هاوبەندی بەرفرەوانی دەرەوە و کۆنگرێسی ئەمەریکا، دەتوانم ڕابگەیەنم کە ئەمەریکا پێشەنگی هاوبەندی یەک دەکات کە ئەم هەڕەشەی تێڕۆرستی بەرپەرچ بداتەوە.
ئامانجی ئێمه ئاشکرایه: ئێمه به ڕێگای ستراتێجییه‌کی به‌رفراوان و به‌رده‌وامی دژه-تێرۆر داعش لاواز ده‌که‌ین و له کۆتاییدا له ناوی ده‌بێن.
یه‌که‌م، ده‌ست له هه‌ڵمه‌تێکی به به‌رنامه‌ی هێرشی ئاسمانی به دژی ئه‌و تێرۆریستانه ده‌دێن. به هاوکاری له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێڕاق، هه‌وڵه‌کانمان په‌ره ده‌دێن بۆ شتێکی زیاتر له پاراستنی خۆمان و ئه‌رکه‌کانی مرۆڤی، تا ئه‌وه‌ی ئێمه ئامانجه‌کانی داعش ده‌کوتین له کاتێک هێزه‌کانی عێڕاقی ده‌ست له هێرشان ده‌ده‌ن. له‌وه‌ش زیاتر، ، من به ئاشکرایی گوتومه ئێمه ئه‌و تێرۆریستانه که هه‌ڕه‌شه له وڵاتمان ده‌که‌ن و له هه‌ر شوێنێک بن ڕاو ده‌نێین. بنه‌مای سه‌ره‌کی سه‌رۆکایه‌تی من ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن، هیچ په‌ناگه‌یه‌ک نابێت خۆی تێدا حه‌شار بده‌ن.
دووهه‌م، په‌ره به پشتیوانیمان ده‌دێن بۆ ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رد شه‌ڕی ئه‌م تێرۆریستانه ده‌که‌ن. له مانگی شه‌ش، چه‌ند سه‌د سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا-م له عێڕاق جێگیر کرد بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌که هه‌ڵبسه‌نگێنن تابزانین چۆن به باشترین شێوه ده‌توانین یارمه‌تی هێزه‌کانی ئاسایشی عێڕاق بده‌ین. ئێستا که ئه‌و هێزانه ئه‌رکه‌که‌یان به جێ گه‌یاند- وعێڕاق حکومه‌تی نوێ پێکهێنا- ئێمه 475 هێزی تر ده‌نێرینه عێڕاق. هه‌ر وه‌ک له ڕابردوودا گوتومه، ئه‌م هێزه ئه‌مه‌ریکاییانه ئه‌رکی شه‌ڕکردنیان نابێت- ئێمه ڕاناکێشرێنه ناو شه‌ڕێکی تر له‌ناو عێڕاق. به‌ڵام پێویستی به‌م هێزانه هه‌یه بۆ پشتگیری‌کردن له هێزه‌کانی عێڕاقی و کوردی بۆ ڕاهێنان،زانیاری و که‌ل و که‌ره‌سته‌ی له‌شکری. ئێمه هه‌روه‌ها پشتیوانی له هه‌وڵه‌کانی عێڕاق ده‌که‌ین بۆ به‌کار هێنانی یه‌که‌کانی پاسه‌وانی نیشتیمانی بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی کۆمه‌ڵگای سوننه‌کان بده‌ن ئازادی خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن و له ژێر کۆنتڕۆڵی داعش بێنه ده‌ر.
لە سەرانسەری سنووری سوریا، ئێمە هاوکاری لەشکری مان بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا بە هێز کردووە. ئەم شەو، جارێکی دیکە بانگەوازی کۆنگرە دەکەم کە دەسەڵات و سەرچاوەی زیاتر بۆ مەشق پێکردن بۆ ئەو شەڕوانانە دابین و تەیاریان بکات. لە شەری دژی داعش دا، ئێمە ناتوانین پشت بە ڕژیمی ئەسەد ببەستین کە لە ڕێگای ترس وەبەرنانی خەڵکی خۆی حکومەت دەکات: ڕژیمێک کە هەرگیز ئەو ڕەوایی نەتوانی بە دەست بێنێتەوە کە لە دەستی داوە. بە جێگای ئەوە، ئێمە دەبێت ئوپوزسیۆنی سوریا وەک باشترین پارسەنگ بۆ توندڕەوانی وەک داعش بە هیز بکەین، لە دمێکیشدا بە دوای ڕێگایەکی پێویستی سیاسی دەگەرێێن کە قەیرانی سوریا جارێک و بۆ هەمیشە چارەسەر بکات.
سێهەم، ئێمە هەروا هەرە توانایی یەکانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم بۆ پێشگیری کردن لە هێرشەکانی داعش تەرخان دەکەین. لە دەمێکدا کار لە گەڵ لایەنەکانی هاوکار دەکەین، ئێمە هەوڵی خۆمان بۆ ڕاگرتنی گەیشتنی دارایی داعش دوو هێندە دەکەین؛ وەدست هێنانی زانیاری نەهێنی مان باشتر دەکەین، بەرگریمان بە هێز دەکەین؛ بەرەنگاری بیر‌و باوەڕی دوور لە ڕاستی داعش دەبین؛ و چوون و هاتنی شەرەوانانی بیانی بۆ خۆرهەڵاتی نێوەڕاست دا ڕیشەکێش دەکەین. وە لە ماوەی دوو حەوتوان دا، خۆم سەرپەرستی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکەم بۆ ئەوەی زیاتر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە دەوری ئەو هەوڵە کۆبکەمەوە و ئامادەیان بکەم.
چوارەم، ئێمە درێژە بە دابین کردنی کۆمەک بۆ مەدەنێکانی بێ تاوان دەدەین ئەوانەی بە هۆی ئەو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ئاوارە بوونە. ئەوە ئەو شیعە و سونی یانەش دەگرێتەوە کە لە ئەو پەڕی مەترسی دان، و هەروەها دەیان هەزار لە مەسیحی یەکان و کەمینەکانی تری ئاینیش دەگرنەوە. ئێمە ناتوانین ڕێگا بدەین ئەو کۆمەڵگایانە لە خاکی لە مێژێنەیان پەڕیوە بکرێن.
ئه‌مه‌یه ڕێبازی ئێمه و له هه‌ریه‌ک له‌و چواربه‌شه‌ی ڕێبازه‌که‌ماندا، هاوپه‌یمانییه‌کی به‌رفراوان شان به شانی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت. هه‌ر له‌وێستاوه، فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانانمان له‌گه‌ڵ هی ئێمه به‌سه‌ر ئاسمانی عێڕاق ده‌ستیان له کرداران داوه؛ چه‌ک و یارمه‌تی بۆ هێزه‌کانی ئاسایشی عێڕاق و ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌ڕێ ده‌که‌ین؛ زانیاریان له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ین و به میلیارد دۆلار یارمه‌تی مرۆڤی به‌رده‌ست ده‌که‌ین. ئه‌مڕۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له عێڕاق بوو چاوی به حکومه‌تی نوێ که‌وت و پشتگیری نیشاندا بۆ پێشخستنی یه‌کڕیزی و له ڕۆژانی داهاتودا، ئه‌و به‌ناو سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپادا ده‌گه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی زیاتر له‌و شه‌ڕه پێکبهێنێت، به تایبه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌ب که ده‌توانن کۆمه‌ڵگای سوننه‌کان له عێڕاق و سوریا ڕێکبخه‌ن بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌م تێرۆریستانه له‌سه‌ر خاکی خۆیان. ئه‌مه باشترین ڕێبه‌رایه‌تیکردنی ئه‌مه‌ریکایه: ئێمه شان به شانی ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌وه‌ستین که له پێناو ئازادی خۆیان شه‌ڕ ده‌که‌ن؛ و ئێمه پشتیوانی وڵاتانی تر وه‌ده‌ست ده‌هێنین له پێناو ئاسایشی هاوبه‌ش و مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شمان.
هه‌روه‌ها له ناو وڵاتیش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌م پشتیوانی هه‌ردوو پارته‌کانی بۆ ئه‌م ڕێبازه مسۆگه‌ر کردووه. من ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وه‌م هه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی داعش بکه‌م. به‌ڵام ، من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێمه وه‌ک وڵات ئه‌و کاته له به‌هێزترین پێگه داده‌بین که سه‌رۆک و کۆنگرێس پێکه‌وه کاربکه‌ن. جا بۆیه من پێشوازی له پشتگیری کۆنگڕیس له‌و هه‌وڵه ده‌که‌م بۆئه‌وه‌ی به جیهانی نیشان بدێن که ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له کاتی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسی یه‌کگرتوون.
کاتی پێده‌وێت شێرپه‌نجه‌یه‌کی وه‌ک داعش له‌ناو ببردرێت. هه‌ر کاتێک ئێمه ده‌ست له کرداری له‌شکری ده‌دێن، مه‌ترسیشی له‌گه‌ڵ داده‌بن-به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر گیانی سه‌ربازانی پیاو و ژن-مان که ده‌ست له‌و ئه‌رکانه ده‌ده‌ن. به‌ڵام من ده‌خوازم گه‌لی ئه‌مه‌ریکا بزانێت چۆن ئه‌م هه‌وڵه جیاواز ده‌بێت له‌شه‌ڕه‌کان له عێڕاق و ئه‌فغانستان. هێزه‌کانی شه‌ڕکه‌ری ئه‌مه‌ریکا ناگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر خاکی بێگانه شه‌ڕ بکه‌ن. سیاسه‌تی کوشتنی تێرۆریستان که هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌که‌ن ، له کاتێک پشتیوانی له هاوپه‌یمانانمان له به‌ره‌کانی شه‌ڕ ده‌که‌ین سه‌رکه‌وتوو بووه و چه‌ند ساڵه له یه‌مه‌ن و سۆمالیا جێ به جێ کراون و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشتر ئه‌مساڵ باسم کرد ده‌گونجێن: هێز به‌کار بهێنین به‌دژی هه‌رکه‌سێک هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات، به‌ڵام له هه‌رشوێنێک بکرێت هاوپه‌یمانان ڕێکده‌خێن بۆ چاره‌سه‌ری ئاسته‌نگه‌کانی فراوان تر له سه‌ر ئاسایشی جیهان.
هاووڵاتیانی ئەمەریکیم، ئێمە لە سەردەمی گۆڕانێکی مەزن دا دەژین. ئەمڕۆ دەبێتە ١٣ ساڵ ئەو کاتەی وڵاتەکەمان هیرشی کرایە سەر. حەوتووی داهاتوو دەبێتە شەش ساڵ کاتێک وڵاتی ئێمە تووشی هەرە خراپترین نوشوستی بوو لە وەتا سەردمێک تووشی نوشوستی گەورە هات. بە ئەو حالەش سەرەڕای ئەو زیانانە کە ئازارەکەمان چێشتوە و تووسی کاری شەکەت بار بووین بۆ ئەوەی بگەرێینەوە دۆخی ئاسایی، ئەمەریکا لە چاو هەر ولاتی تری سەر زەوی لە پلەیەکی باشتر دایە داهاتوو بگرێتە دەست.
کۆمپانێکانی تەکنەلۆژی و زانکۆکانی ئێمە بێ هاوتان؛ کارگەکان و پێشەسازی ئۆتوموبیلمان پڕ ڕەونەقن. لە چاو دەیان ساڵی پێشوو، سەربەخۆیی وزە نزیکترە. بۆ هەموو ئەو کارەی ماوەتەوە، خاوەن پێشانی ئێمە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و بێ پسانەوە خەریکی خوڵقاندن کار بوونە کە لە مێژوودا بێ وێنە بووە. سەرەڕای هەموو جیاوازی و ناسازگاری لە نێو دێمۆکڕاسی ئێمەدا، هەر ڕۆژەی لێبراویی و مسۆگەربوون و سنگفرەوانی گشتی خەڵکی ئەمەریکا دەبینم و ئەوەش وا دەکات زیاتر لە هەمیشە سەبارەت بە داهاتوودا وڵاتەکەمان دلنیا بم.
لە دەرەوە، ڕیبەرایەتی ئەمەریکا لە جێهانێکی ناڕوون دا ئەو ڕێبەرایەتی یە کە سەقامگیرە. ئەوە ئەمەریکایە کە ئەو توانایی و ئیرادەی هەیە جیهان لە دژی تێرۆرستان کۆبکاتەوە. ئەوە ئەمەریکایە کە جیهانی لە دژی هێرشی رووسیا ، و لە پشتیوانی کردنی مافی خەڵکی یوکڕاینە بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان لێک کۆکردۆتەوە. ئەوە ئەمەریکا- واتا زانایانی ئێمە، دوکتورانی ئێمەن کە دەزانن چلۆن یارمەتی بە لە ناوبردن و چارەسەری بلاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا بکەن. ئەوە ئەمەریکایە کە یارمەتی بە لابردن و لە ناوبردنی چەکەکانی کیمیایی ڕاگەیاندراوی سوریا کرد بە جۆرێک نەتوانن جارێکی دیکە هەڕەشەیەک بۆ خەڵکی سوریا یان جیهان بن. و ئەوە ئەمەریکا کە نەک هەر لە شەری دژی تیروریزم، بەڵکوو لە شەر بۆ هەڵ ڕەخسان، موداراکردن، و داهاتوویەکی ئۆمێدەوارتر یارمەتی کۆمەڵگاکانی موسوڵمان لە دەوری جیهان دەکات.
ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و به‌ره‌که‌ته له‌بن نه‌هاتووه‌ی پێمان به‌خشراوه قورسایی به‌رده‌وامی خستۆته سه‌ر شانمان. به‌ڵام وه‌ک ئه‌مه‌ریکایی، ئێمه پێشوازی له‌وه ده‌که‌ین ئه‌م ئه‌ره‌که پێشه‌نگی بکات. له ئه‌وروپا بۆ ئاسیا-له هه‌ره شوێنه دوورده‌سته‌کانی ئه‌فریقا بۆ پایته‌خته شه‌ڕلێدراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست- ئێمه پشتیوانی له ئازادی، له داد و له که‌رامه‌ت ده‌که‌ین. ئه‌مانه ئه‌و به‌هایانه‌ن که له وه‌تای دامه‌زرانی، ڕێنوێنی وڵاته‌که‌ی ئێمه‌یان کردووه. ئه‌مشه‌و، من داوای پشتیوانی له ئێوه ده‌که‌م بۆ به پێشخستنی ئه‌م ڕێبه‌رایه‌تییه. من ئه‌و کاره ده‌که‌م وه‌ک سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی چه‌کدار که شانازی زۆر به پیاوان و ژنانی سه‌رباز ده‌که‌م-ئه‌و فڕۆکه‌وانانه‌ی بوێرانه ،سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیداربونی باره‌که به‌سه‌ر ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌فڕن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌شکر که له‌سه‌ر ئه‌رد پشتگیری هاوپه‌یمانانمان ده‌که‌ن.
کاتێک ئێمە یارمەتیمان کرد پێشی کۆمەڵکوژی ئەو مەدەنیانە بگرین کە لە چیای دوورەدەست دا گیریان خواردبوو، ئەوە وته‌ی یه‌کێک له ئه‌و که‌سانه‌یه که ده‌ڵێت "ئێمە ژیانی خۆمان لە دۆستانی ئەمەریکا دەزانین". نەوەکانی ئێمە هەمیشە لە بیریان دەبێت کە کەسێک هەبوو کە هەستی بە خەباتی ئێمە کرد و ڕێگایەکی دوور و درێژی بڕێ بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خەڵکی بێ تاوان بکات.
ئەوە کارتێکردنێکە کە ئێمە لە مەسەلەی گۆڕان لە جیهان دا ئەنجامی دەدەین، و ئاسایش ئێمە و پارێزگاری ئێمە بە ستراوەتەوە بە ئەو خوازیایەی ئێمە ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی پاریزگاری لە ئەو ولاتە بکەین، و پارێزگاری لە ئەو بایخانە بکەین کە پەیرەویان لێدەکەین، ئەو بیروباوەڕەی بۆ هەر دەمێک دەمێنیتەوە هەرچەند دوای ئەوەش کە ئەو کەسانەی تەنیا مەبەستیان ڕق و کینە و وێرانی یە لە سەر ئەرد شکست دراوان.
خوا سەربازانمان بپارێزیت، و خوا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بپارێزێت.