وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی دانی به کۆماری باشوری سوداندا نا له ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته نوێـیه‌دا.
سه‌رۆک باراک ئۆباما ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکیدا گوتی ئه‌و به شـانازیـیه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌وا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی دان به کۆماری باشوری سوداندا ده‌نێت. گوتیشی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشوری سودان ده‌سکه‌وتێـکی مێژوویـیه که نیشـانی ده‌دات ده‌شێت ئاسۆیه‌کی نوێ له پاش شه‌ڕدا به‌دی بکرێت.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنی دا که‌وا وڵاته‌که‌ی ده‌بێته هاوکارێـکی گه‌لی باشوری سودان له‌و ده‌مه‌ی وڵاته نوێـیه‌که‌یان بنیادده‌نێن و کار بۆ ئاسایش و گه‌شه‌پـێدان و حکومه‌تێـکی به‌رپـرسیار ده‌که‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما داوای له باکور و باشوری سودان کرد ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاشـتی سـاڵی 2005 ، ئه‌وه‌ی کۆتایی به شه‌ڕی نێوانیان هێنا، به ته‌واوی جێبه‌جێ بکه‌ن. داواشی لێـکردن دانوسـتاندن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی ئابێی بکه‌ن و کۆتایی به‌و کێشه‌یه‌ش بهێنن.
به‌ڕێز ئۆباما داواشی له هه‌ردوولا کرد و به تایبه‌تی حکومه‌تی باکور، کۆتایی به توندوتیژی و تۆقاندن له ویلایه‌تی کۆردوفانی باشوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی باکور بهێنرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له ئاکامی شه‌ڕی توندی نێوان هێزه‌کانی باکور و جه‌نگاوه‌رانی لایه‌نگری باشور له‌و ناوچه‌یه‌دا به ده‌یان هه‌زار که‌س ئاواره بوون.