سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌رکی حکومه‌ت بوو که بۆ قه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریکایی که به‌رنامه‌ی سـووتاندنی قورئانی ڕاگه‌یاندبوو ڕوون بکاته‌وه که ئه‌م کاره‌ی ده‌یتوانی ژیانی سه‌ربازنی ئه‌مه‌ریکا بخاته به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه.
هه‌ینی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی له کۆشـکی سـپی گوتی ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا نیـیه که حکومه‌ت مه‌سه‌له‌که‌ی گه‌وره‌تر کردبێت به‌هۆی په‌یوه‌ندیکردنی به قه‌شه تێری جۆنز. سه‌رۆک گوتیشی پـێویست بوو کاربه‌ده‌سـتان په‌یامێـکی ئاشـکرا ڕابگه‌یه‌نن که ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه گیانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌خاته به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه و هه‌روه‌ها ده‌بنه به‌هانه‌یه‌ک بۆ ئه‌لقاعیده تا خه‌ڵـکی له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما گوتیشی پـێویست بوو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به جیدی وه‌ربگیرێت، چونکه له‌وانه‌یه ببوایه مایه‌ی گه‌یاندنی زیانی گه‌روره به ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا. سه‌رۆک ئۆباما وه‌کو نمونه‌یه‌ک باسی له گێره‌شێوێنیـیه‌کانی کابول کرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌شه جۆنز کردبوو و داوای لێـکردبوو کاری وا نه‌کات. هه‌روه‌ها ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا کردووه.
قشه جۆنز ئێسـتا ده‌ڵێت چیدیکه به نیاز نیـیه قورئان بسـووتێنێت تا ئه‌و کاته‌ی ده‌توانێت چاوی به‌و ئیمامه بکه‌وێت که به‌رپـرسی هه‌وڵه‌کانه بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێـکی ئیسلامی له نزیک شـوێنی مه‌ڵبه‌ندی بازرگانی جیهانی له نیویۆرک.