سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت نیازی قه‌شه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکایی بۆ سـووتاندنی قورئان له ده‌ره‌وه‌ی کڵێسه‌که‌ی له سـتانی فلۆریدا له ڕۆژی 11 ی نۆدا ده‌بێت به مایه‌ی ڕاکێشـانی خه‌ڵـک به لای ئه‌لقاعیده‌دا.
له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه که‌ناڵی ABC ئه‌مه‌ریکایی په‌خشی کرد، سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند پـلانی ئه‌م قه‌شه‌یه ژیانی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له شـوێنه‌کانی وه‌ک ئه‌فغانسـتان ده‌خاته مه‌ترسیــیه‌کی زۆره‌وه.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆک گوتی ئه‌م پـلانه کاولکه‌ره، به‌ڵام گوتیشی قانونه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره نابه‌جێـیانه ده‌پارێزن.
قه‌شه تێری جۆنز که ڕابه‌رایه‌تی 50 په‌یڕه‌وی کڵێسه‌که‌ی ده‌کات ڕایگه‌یاندبوو نیازی سـووتاندنی قورئان له دژی توندڕه‌وی ئاینی ئیسلامه.
شـایانی باسه سه‌رۆکی وڵاتی ئه‌نده‌نوسـیا که زۆرترین موسـڵمانی جیهانی تێدایه هانی به‌ڕێز ئۆبامای دابوو که کاریگه‌ری خۆی به‌کاربهێنێت له‌و کێشه‌یه‌دا. گوته‌بێژی سه‌رۆکی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێت سه‌رۆک سیسیلیۆ بامبانگ نامه‌یه‌کی نیگه‌رانی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز ئۆباما کردووه.