سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراك ئۆباما ده‌ڵێت ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی له‌شکری خۆرئاوا دژ به ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی کردووه تا ڕێ له کوشتنی به کۆمه‌ڵی بگرێت و کۆتایی به سه‌رکو‌تکردنی بێ به‌زه‌ییانه‌ی بهێنێت.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له ڕێـی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه له دره‌نگانێکی دوێنی دووشه‌ممه‌دا گوتی پێویسته ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت له‌و ده‌مه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و به‌هاکان ده‌که‌ونه مه‌ترسیه‌وه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت سه‌رۆك له میانه‌ی سێ چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فیزیۆ‌نیدا له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه چه‌خت بکاته سه‌ر هۆی به‌شداریکردنی ئه‌مه‌ریکا له‌و هه‌وڵه له‌شکرییه‌دا.
له وتاره‌که به‌ڕێز ئۆباما هه‌روه‌ها گوتی گومانی تێدا نیـیه که‌وا لیبیا و جیهانیش له ڕه‌وشێکی باشتر ده‌بن ئه‌گه‌ر قه‌زافی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌مێنیت، به‌ڵام به‌رفراوانکردنی هه‌ڵمه‌ته له‌شکریکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان به‌ره‌و گۆڕینی ڕژێم له لیبیا کا‌رێکی نادروست ده‌بێت.
وتاره‌که‌ی سه‌رۆك داڕێژراو بوو بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له کونگرێس و له شوێنه‌کا‌نی تردان که ڕه‌خنه‌یان له به‌ڕێز ئۆباما گرتبوو له‌وه‌ی شکستی هێنابوو له ڕوونکردنه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌کان له هێرشه ئاسمانیه‌کان به‌شداربن به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌ی فڕین به‌سه‌ر لیبیادا.