وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا یه‌ک‌لایه‌نه هه‌نگاو ده‌نێت بۆ سه‌پاندنی سـزاکان به‌سه‌ر لیبیا و هه‌روه‌ها هه‌نگاوی دیکه ده‌نێت به هاوکاری دۆسته نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی به مه‌به‌سـتی گۆشـارخستنه سه‌ر ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌تاوه‌کو سه‌رکوتکردنه توندوتیژه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی له دژی خۆپیشـانده‌ره نه‌یاره‌کانی ڕابگرێت.
دان ڕۆبنسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆشـکی ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان شایان پاشـا به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی جه‌ی کارنی له ڕۆژی هه‌ینیدا هه‌نگاوه‌کانی ڕاگه‌یاند له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی له کۆشـکی سـپی، له‌و ده‌مه‌ی باسی له ڕه‌وشی لیبیا کرد و گوتی هێشـتا" خه‌ته‌رناکه و چاره‌سه‌ر نه‌کراوه."
گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قۆناغی کۆتایـیدایه، به‌ڵام ده‌وه‌سـتێته سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆک ئۆباما بۆ ئاماده‌کردنی کۆمه‌ڵێـکی ته‌واو له بژاره‌کان که حکومه‌تی لیبیا له به‌رامبه‌ر پـێشـێـلیـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ به‌رپـرسیار بکرێت.
کارنی گوتی" ئێمه ژماره‌یه‌ک هه‌نگاومان داڕشـتووه له‌سه‌ر ئاسـتێـکی یه‌ک‌لایه‌نه و له‌سه‌ر ئاسـتێـکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ش بۆ گوشـارخسـتنه سه‌ر ڕژێم له لیبیا تا کوشـتنی هاوڵاتیانی خۆی ڕابگرێت."
کارنی گوتی ورده‌کاری زیاتر له دوا ڕۆژێـکی نزیکدا ده‌خرێته به‌رده‌ست و گوتیشی جه‌خته‌که له‌سه‌ر هه‌ڵوێسـته‌کان بوون که ڕه‌نگه به زووترین کات وه‌ربگیرێن. ئاماژه‌ی دا که‌وا وتووێژه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بریتی ده‌بێت له هه‌نگاوه‌کانی وه‌ک گه‌مارۆی چه‌کی و سـزاکانی دژ به‌رپـرسـانی لیبیا و هه‌روه‌ها سڕکردنی سه‌روه‌ت و سامانیان.
کۆشـکی سـپی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که سه‌رۆک ئۆباما له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆده‌بێته‌وه بۆ وتووێژ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسـتی دیپـلۆماتی و قانونی و جۆری تر، که پـێویسته بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به سیڤیله‌کان له لیبیا ڕابگیرێت.
دوو هه‌نگاو له ڕۆژی هه‌ینیدا باسکران، ئه‌وانیش بریتی بوون له ڕاگرتنی هاوکاریـیه‌کی سـنوورداری له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ لیبیا و هه‌روه‌ها ڕاوێژکارکردنی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌نسـتتیوته دارایـیه‌کان که پـێویسته به ئاگاهیـیه‌وه بێت سه‌باره‌ت به گواسـتنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سـامان که په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشه‌که‌ی لیبیاوه هه‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما به‌رده‌وام له ڕه‌وشه‌که‌ی لیبیاش ئاگادارده‌کرێته‌وه له لایه‌ن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی و هه‌روه‌ها له ڕۆژی هه‌ینیدا به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی تورکیاوه کرد.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت له وتووێژێـکی زووتردا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلای سارکۆزی و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیتاڵیا سیلڤیۆ برلسـکۆنی، سه‌رۆک باراک ئۆباما باسی له هه‌نگاوی یه‌ک‌لایه‌نه کرد و خواستی خۆی دربڕی بۆ ڕێـکخسـتنی ئه‌و هه‌ڵوێسـتانه‌ی که هاوپه‌یمانه‌کان بیری لێـده‌که‌نه‌وه.
گوته‌بێژه‌که‌ی کۆشـکی سـپی خۆی له کاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ لادا سه‌باره‌ت به وتاره‌که‌ی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی له ڕۆژی هه‌ینیدا که به‌ڵێنی دا به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی بیانی، به‌ڵام کارنی گوتی ڕوون و ئاشـکرایه که قه‌زافی متمانه‌ی گه‌له‌که‌ی له‌ده‌سـتداوه.
کارنی گوتی" قه‌زافی سه‌رپه‌رشـتی مامه‌ڵه‌ی دڕندانه و توندوتیژی کوشـنده‌ی دژ به گه‌له‌که‌ی خۆی ده‌کات، ئه‌و شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه له چاوی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیدا."
سه‌باره‌ت به ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی تر له هه‌رێمه‌که‌دا له میسر و تونس و شوێنه‌کانی تریشـدا، ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌رۆک ئۆباما و به‌رپـرسـانی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی به تایبه‌تی خۆیان پاراسـتبوو له هه‌رچ داواکاریـیه‌ک بۆ له‌کارخسـتنی ڕێبه‌رانیان و یاخود حکومه‌ته‌کانیان.
کارنی گوتی بارودۆخه‌که له لیبیا سه‌باره‌ت به که‌سـایه‌تیـیه‌کان نیـیه. گوتیشی بڕیاره‌کانی سیاسی ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر بنه‌مای پـرنسیبه به‌رفراوانه‌کانه وه‌ک پـێداویسـتی حکومه‌ته‌کان بۆ ڕێزلێنان له مافه‌کانی جیهانی و گوێگرتن له داخوازی گه‌له‌کانیان.
گوته‌بێژه‌که‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما هه‌روه‌ها به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکا هه‌موو تواناکانی ده‌زگای زانیاری خسـتۆته‌گه‌ڕ بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵوێسـته‌کانی ڕژێمی قه‌زافی، به تایبه‌تی هه‌رچ ئاماژه‌یه‌ک به به‌کارهێنانی توندوتیژی زیاتر و کوشـتار دژ به خه‌ڵـکی لیبیا.
هاوکات وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژی هه‌ینیدا کاره‌کانی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له لیبیا ڕاگرت، دوای ئه‌وه‌ی کارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌که به فڕۆکه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که گواسـترانه‌وه، هه‌رچه‌ندێـکه به‌رپـرسـان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیـیه‌کانی دیپـلۆماتی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوکات باڵیۆزخانه‌ی لیبیا له واشنتن هێشـتا کراوه‌یه، به‌ڵام باڵیۆز عه‌لی ئه‌لعوجێلی ده‌ستی له‌کارکشـانۆته‌وه و حکومه‌تی قه‌زافی ئیدانه‌کردووه له به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی بۆ هێرشـکردنه سه‌ر خه‌ڵـکانی سیڤیل.