سه‌رۆک براک ئۆباما، داوا له چین ده‌کات په‌یامێکی ڕوون و ئاشکرا بدات به کۆریای باکور. ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هاوکاته له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ژاپۆنی و کۆریای باشور له واشنتن بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر قه‌یرانی نیمچه دوڕگه‌ی کۆریا.
ئه‌م جم‌وجۆڵه دیپلۆماسیه ، هاوکاته له‌گه‌ڵ پێنج ڕۆژی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزی تۆپخانه‌ی کۆریای باشوردا ، که پیۆنگ یانگ دژیه‌تی و به هه‌وڵێک بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ ناودێری کردووه.
له مانگی ڕابردوودا و هاوکاتی مه‌شق ڕاهێنانێکی سه‌ربازیی هاوشێوه کۆریای باکور تۆپبارانی باشوری کرد و به هۆیه‌وه چوار که‌سی باشوری کوژران.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما و هو ژینتا‌و سه‌رۆکی چین له ده‌می ده‌ستپێکی ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازیه‌دا به ته‌له‌فون قسه‌یان کرد. ده‌مڕاستێکی کۆشکی سپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما به هاوتا چینیه‌که‌ی گوتووه تا به پیۆنگ یانگ بڵێت ئه‌و ڕه‌فتاره وروژێنه‌رانه‌ی کۆریای باکور ده‌یکات جێی قایل بوون نییه.
میدیای چین ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که سه‌رۆکی چین نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی نێوان هه‌ردوو کۆریای باکور و باشور و داوای پشوو درێژی له هه‌موو لایه‌نه‌کانیش کردووه.