Accessibility links

سەرۆک ئۆباما لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە وەزارەتی بەرگری کۆدەبێتەوە

  • VOA News

سەرۆک ئۆباما ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەرکردە لەشکریـیەکان دەکات بە مەبەستی تاووتوێکردنی دوایـین پـێشهاتەکانی شەڕی دژی داعش.

بەپـێی کاربەدەستان چاوەڕوان‌دەکرێت لەو کۆبوونەوەیە تاووتوێی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە عێراق و سوریا بکرێن لە پاڵ هێرشە ئاسمانیـیەکانی سەرەتای ئەم هەفتەیە، ئەوانەی لە لایەن فڕۆکە ئەمەریکایـیەکانەوە کرانە سەر شوێنەکانی داعش لە شاری سرتی لیبیا.

سەرۆک ئۆباما ڕۆژی سێشەممە گوتی ئەم هێرشانە لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکایە و هەروەها وابەستەیی ئەمەریکا نیشان دەدات لە بەرامبەر ئەو بەڵێنانەی داونی بۆ یارمەتیدانی حکومەتی لیبیا.

جێی ئاماژەیە بە شێوەیەکی ئاسایی سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشـکی سپی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆدەبێتەوە، بەڵام زۆربەی کۆبوونەوەکانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوو لە وەزارەتی دەرەوە و دەزگای CIA ئەنجامدابوو.

بڕیارە لە پاش کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ سەرۆک ئۆباما لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی پـرسیاری ڕۆژنامەوانان بداتەوە.

XS
SM
MD
LG