Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما ئه‌م شه‌و گوتارێک سه‌باره‌ت به‌ ستراتێژی خۆی له‌ دژی داعش پێشکه‌ش ده‌کات


Promo for Sept. 10 2014 Obama speech on IS strategy
Promo for Sept. 10 2014 Obama speech on IS strategy

ئەمەریکا زیاتر لە ١٠٠ هێرشی هەوایی بۆ سەر ملیتانەکان لە عێراق بەڕیوەبردوە، کە پشتیوانی لە هێزەکانی خۆجیی و پارێزگاری لە دامەزراوە سەرەکی یەکان دەکات.

ڕێبەرانی جیهان ئەمڕۆ چوارشەمە دەڕواننە وتار پێشکەش کردنەکەی سەرۆک ئۆباما بۆ ئەوەی ببینن ئه‌و لە دانانی ستراتێژی بۆ شەری دژی دەولەتی ئیسلامی عێڕاق و شام چەندە چۆتە پێش، بە تایبەتی پێیان خۆشە بزانن داخوا ئەو لە توانای دا دەبێت ولاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە هاوبەندی یەک دا کۆبکاتەوە کە حەوتووی ڕابردوو ڕایگەیاند. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ئەل پەسین له‌ له‌ نده‌نه‌وه‌ ڕاپۆرت دەکات.

ئەمەریکا زیاتر لە ١٠٠ هێرشی هەوایی بۆ سەر ملیتانەکان لە عێراق بەڕیوەبردوە، کە پشتیوانی لە هێزەکانی خۆجیی و پارێزگاری لە دامەزراوە سەرەکی یەکان دەکات.

لە کۆبوونەوەی لوتکەیی حەوتووی ڕابردوو، نزیکەی زیاتر لە دە وڵات پەسندیان کرد لە سەر لایەنەکانی زانیاری نەهێنی، لوجێستیکی و هی تری شەر پێکەوە کار بکەن.

ئێستا سەرۆک ئۆباما دەستی بە ستراتێژێکی بەرفرەوانتر کردوە و بانگ هێشتنی وڵاتانی زۆرتر دەکات تێکەڵ بە هاوبەندی یەکە بن، مەسەلەیەک کە لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک ئاماژەی پێکرر.

ئۆباما:

"پێم وایە ئه‌وه‌ گرینگێکی زۆری هەیە کە ئێمە وڵاتانی عەڕەب، و بە تایبەتی زۆرینەی وڵاتانی سونی مان هەیە، کە ئەو جۆرە توندڕەوی یە پەسند ناکەن ئه‌وه‌ی ئێمە لە داعشمان دیوە و ئه‌و وڵاتانه‌ دەڵێن ئەوە بە پێی ئیسلام نیە، و ئامادەن چالاکانە لە گەڵ ئێمە لە ئەو شەردا بەشداری بکەن."

کارناسان دەڵێن بەشداری وڵاتانی خۆرهەلاتی ناوەڕاست بۆ شکستدانی شەرەوانانی ملیتان گەلێک گرنگی هەیە، ئەوانەی بە داعش ناسراون و ناوی ئێستایان دەولەتی ئیسلامی عێڕاق و شامە. ئەو ملیتانانە ناوچەکانی زۆری عێراق و سوریایان گرتووە، و هەزاران کەسی خۆجێی یان یان کوشتوە و یان ترسیان خستۆتە نێو خەڵک.

بە ئەو حاڵەش ڕاوێژکاری لێکۆڵینەوە کاتلین مەک ئینیس لە چاتام هاوسی لەندەن هوشیاری دەدات کە هاوبەندی یەکان زۆر ئاسان پێک دین هەتا ئەوەی بەردەوامیان هەبێت و به‌رده‌وام بن.

کاتلین:

"لە دەمێکدا هەرکەسێک کۆکە کە داعش جێگای نیفرەت و بێزاریە، پیویستە شکست بدرێن، بەڵام ڕۆلگێرانی هەریمی - وەک تورکیا، ئیران، عەڕەبستانی سعودی، ئوردون، قه‌ته‌ر- ئەوانە هەموویان بەرژەوەندی یەکانی و مەبەستەکانی جیاوازیان بۆ هەریمەکە هەیە."

سەرۆک ئۆباما ناچارە سەخت هەوڵبدات بۆ ئەوەی تەنانەت هاوپەیمانانی ئەمەریکا بە قەناعەت بهێنێت کە لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق وشام زیاتر شەربکەن، ئەمەش بە پێی جەیمز بۆیس لە کاڵێجی پاشایەتی لەندەنە، کە لە ڕێگای سکایپەوە دەدوا.

جه‌یمز:

"یەکێک لە گرفتەکان، پێم وایە کە بۆ دەسەلاتدارانی ئەرووپا زۆر سەختە‌ کە سەرۆک و بەڕێوەبەرایەتی یەک بە جیدی وەربگرن کە تەنیا حەوتوویەک لە مەو پێش یان زیاتر دەیگوت کە سەبارەت بە ئەوە کە ڕوو دەدات هیچ ستراتێژی یەکی نیە."

بە ئەو حاڵەش، بریتانیا هەر پێشتر رایگەیاندووە چەکان بە لەشکری عێراق دەفرۆشێت، و کارناسان دەڵێن پێک هێنانی حکومه‌تێکی نوێی عێڕاق بۆی هەیە وابکات عێراقێکانی زیاتر بەشداری لە شەری لە دژی داعشدا بکەن.

مەبەستی سەرۆک ئۆباما مەرج نیە سازکردنی هاوبەندی یەکی گەورە بێت وەک ئەوەی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دا هەیبوو کە نزیکەی ٦٠ وڵات بوون و کە لە ڕی و ڕەسمی کۆبوونەوەی لوتکەیی ناتۆ ڕێزی لە خانەنشینانی لەشکری و سەربازەکانی گیان بەختکراو گرت.

بەڵام کارناسان دەڵێن ئەو هاوبەندی یە بە ڕادەی پێویست بەرفرەوان و لە توانایی دا دەبێت شەری دوژمنێکی وەک تالیبان لە ئەفغانستانی بکات، واتا ملیتانێک کە هێشتان ناوچەی بەرفرەوان کۆنتڕۆڵ دەکات.

لە ئەم دەیان ساڵەی دوایی، ئەمەریکا پێشەنگی هاوبەندی یەکان لە عێراق و ئەفغانستان بوە. لە ماوەیەکی کەم دا، جیهان گوێبیسی بۆچوونەکانی ئۆباما بۆ هاوبەندی یەکی نوێ بۆ شەڕ لە دژی هەڕەشەیەکی نوێ لە هەمان بەش لە جیهان دا دەبێت.

XS
SM
MD
LG