Accessibility links

سه‌باره‌ت به‌ بیر و ڕای گشتی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به‌ داعش


ئۆباما له‌ سه‌ردان بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی دا
ئۆباما له‌ سه‌ردان بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی دا

سەرۆک ئۆباما لە ئێستۆنیا بە پەیامنێرانی گوت کە ئەمەریکا مەبەستێتی هاوبەندی یەکی بۆ "لاوازکردن و لە ناوبردنی" میلیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام دابمەزرێنێت.

سەرۆک ئۆباما دەڵێت سەربڕینی "بێ بەزەییانەی" ڕۆژنامە نووسی ئەمەریکی ستیڤن سات لاف ولاتەکە یەکگرتوو دەکات و چارەسەری وڵات بۆ ڕووبەڕووبوون لە گەڵ تێرۆریستان پتەوتر دەکات. مەرگی سات لۆڤ و سەربڕینی پێشووی ڕۆژنامە نووسێکی دیکەی ئەمەریکی، جێمز فۆلی، گەلێک لە خەڵکی ئەمەریکای تووڕە کردوە، و لە ئاکامدا بۆی هەیە پشتیوانی خەڵک لە هێرشەکانی لەشکری لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام خێراتر بکات. پەیامنێری سەرانسەری دەنگی ئەمەریکا جیم ماڵون لە واشنگن زانیاری زیاتری لە ئەم بارەوە دەدات.

سەرۆک ئۆباما لە ئێستۆنیا بە پەیامنێرانی گوت کە ئەمەریکا مەبەستێتی هاوبەندی یەکی بۆ "لاوازکردن و لە ناوبردنی" میلیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام دابمەزرێنێت.

سەرۆک ئۆباما:

"ئێمە ترسمان ڕێناکەوێت. کردارەکانی بێ بەزەییانەی ئەوان تەنیا ئێمە وەک وڵاتێک یەکگرتوو دەکات و چارەسەری ئێمە بۆ شەر لە دژی ئەو تیروریستانە سەخت تر و شێلگیرتر دەکات."

سات لاڤ خەڵکی فلوریدا بوو و فەرمانداری ئەیالەتەک، ریک سکات، هەنگاوی نائاسایی گرتە بەر بۆ ئەوەی هەڵمەتی بۆ هەڵبژاردنی ڕابگرێت بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی مەرگی ناوبراو ڕابگەیەنێت و ئەوانەی بەرپرسیارن مەحکومیان بکات.

سکات:

"ئەو کەسانەی ئەو کارەیان ئەنجام دا بەدکار و نگریسن. ئەوە نیە کە ئەوان تەنیا ڕێگەیەکی هەڵەیان گرتبێتەبەر. ئەوان نەیار نین. ئەوان بەدکار و نگریسن."

ئەو هەڕەشەیەی لە لایەن میلیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام لە ئاڕا دایە هەروەها سەرنجێکی زۆر لە کۆنگرێس بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و هێندێک لە قانوون دانەرانیش داوای هێرشەکانی چرو پڕی ئاسمانی دەکەن.

تێد کرووز سناتۆری تێکساس، کە وێدەچێت ڕەکەبەر بۆ بەربژاری سەرۆکایەتی پارتی کۆمار لە ساڵی ٢٠١٦ دا بێت، چەند ڕۆژ لە مەوبەرلە کۆنفڕانسێکی پارێزکاران لە شاری داڵاس دا قسەی کردن.

کرووز:

"داعش دەلێت ئەوان دەیانەوێت بۆ سه‌رده‌می زۆر کۆن بگەڕێنەوە و نەرم ڕێی پەسند ناکەن. هەڵبەت، ئێمە دەبێت یارمەتی بە ئەوان بکەین. ئێمە دەبێت بۆمبارانیان بکەین بۆ ئەوەی بۆ سەردمی زۆر کۆن76 بگەڕێنەوە!"

قانوندانه‌رانی دیکەش بە جیدی داوای وردبینی یەکی زیاتر لە ڕێباز دا دەکەن و وێده‌چێت خوازیاری ئەوە بن کاتێکی زیاتر بە بەڕیوەبەرایەتی ئۆباما بدەن که‌ ستراتێژێکی هەمەلایەنە بۆ ڕووبەرووبوون لە گەڵ دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام ڕێک بخات. ئەندامی کۆنگرێس ئەدەم سمێت، دیمۆکڕات نوێنەری ئەیالەتی واشنگتن، لە پڕۆگرامی "فەیس دی نەیشن"ی تەلەڤزیۆنی سی بی ئێس ئامادە بوو.

سمێت:

"بەلام کات دەخایەنێت بۆ ئەوەی هاوبەندێک پێک بێت. ئێمە ناتوانین هەروا بە ئاسانی لە پێشدا بۆمباران بکەین و پاشان پرسیاران بهێنینە گۆڕێ. ئێمە دەبێت لە پێشدا ئامانجی درووست و پشتیوانی دروستمان هەبێت بۆ ئەوەی لە ڕاگرتنی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دا کاریگەر بین."

کارلین بۆمەن لە ئەنستێتۆتی ئێنترپڕایزی ئەمەریکا لە واشنگتن چاودێری ڕای گشتی ئەمەریکا دەکات.

بۆمەن:

"لە ماوەی هاوین دا لە خۆتێکەڵ کردن بە دۆخی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست ئێمە بە ڕوونی دوو دڵیمان دیت. ئێمە بێ گومان ڕاوەرگرتنێکی زۆرمان دیوە. بەڵام ئەمە مەترسێکی ڕوون نیشان دەدات لە دەمێکدا ئەندامانی کۆنگریس و سەرۆک تا و تۆی ئەوە دەکەن کە ئەو مەترسی یە چەندە ڕوونە، پێم وایه‌ ئه‌و کات ڕای گشتی پشتیوانی دەکات."

بەڵام، پشتیوانی گشتی هەتا ئەو ڕادەیە بەرفرەوان نابێتەوە کە سەربازانی ئەمەریکا لە گۆڕەپانی شەر بە کاربهێنرێن، وەک کارناسی ئەیالەتی ئۆهایۆ جان مویلر دەڵێت.

مویلر:

"ئەو هەوڵانەی کە وەک پشتیوانی کردنن و بە بایی گیانی ئەمەریکی کان تەواو نابێت پشتیوانی و مودارا کردنێکی زۆری لێ دەکرێت بەڵام نەک هەر شتێک کە لە ئەوە گەورەتر بێت."

خەڵکی ئەمەریکا لە ماوەی ئەو حەوتووانەی لە پێش دان گەلێک هەلیان هەیە بۆ ئەوەی ڕای خۆیان دەرببڕن. کۆنگرێس حەوتووی دابێت دەگەڕێتەوە واشنگتن و وەڵامی ئەمەریکا بۆ هەڕەشەی داعش وێدەچێت ناوەندی تیشک خستە سەری دەمەتەقە بێت. هێندێک قانوندانه‌ر هەر پێشتر بە جیدی داوایان لە سەرۆک ئۆباما کردوە کە پێش ئەوەی دەست بە هەڵمەتێکی بەرفرەوانتری لەشکری لە دژی گرووپی داعش بدات پەسندی کۆنگرێس وەدەست بهێنێت.

XS
SM
MD
LG