Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما: ئه‌مه‌ریکا هاوبه‌ندی یه‌ک بۆ شه‌ری داعشی سوریا و عێڕاق پێک ده‌هێنێت

  • Salah Piroty

سه‌رۆک ئۆباما له‌ کاتی وتار پێشکه‌ش کردن له‌ئێستۆنیا، 3ی سپتامبری 2014

سه‌رۆک ئۆباما له‌ کاتی وتار پێشکه‌ش کردن له‌ئێستۆنیا، 3ی سپتامبری 2014

سەرۆک ئۆباما دەڵێت ئەمەریکا بە "کردارەکانی بێ بەزەییانە"ی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام "ترسی ڕێناکەوێت."

سەرۆک ئۆباما و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کێری دەڵێن ئەمەریکا هەڵوێستی خۆی بۆ شەڕ لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام بە هێزتر دەکات، دوای ئەوەی ئەو گرووپە تێڕۆرستە ڤێدئۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەری دووهەم ئەمەریکی دەبڕێت. پەم داکینس پەیامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوه‌ زانیاری زیاتر دابین دەکات.

سەرۆک ئۆباما دەڵێت ئەمەریکا بە "کردارەکانی بێ بەزەییانە"ی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام "ترسی ڕێناکەوێت."

ئەو کوتی ئەمەریکا هاوبەندێک بۆ شەڕ لە دژی گرووپی میلیتان بنکە لە سوریا و عێراق پێک دێنێت.

سەرۆک ئۆباما:

"ئه‌وه‌یکه‌ له‌ بەر بۆشایی لە سوریادا ڕوویداوه‌، و هەروها لە بەر هۆکارانی داعش کە سەرسەختانە شەر دەکەن کە ئەوەش لە ئاکامی ئەلقاعیدە لە عێراق لە ماوەی شەر لە ولات دا پەرەی گرت، ئەوە بۆ ئێمە کاتێکی زۆر دەگرێت کە پاشەکشە بە ئەوان بکەین، و کاتی زۆر بۆ ئێمە دەگرێت لە توانامان دابێت هاوبەندی هەریمی پێک بهێنین کە پێویسته‌ بۆ ئەوەی بتوانین دەستمان بە عەشیرەکانی سونی لە هێندێک لە ئەو ناوچانە ڕابگات کە داعش داگیری کردوون."

پاشان، لە نیوهه‌مپشایر، جیگری سەرۆک جۆ بایدن ڕاوێژێکی ڕاشکاوانەی سەبارەت بە مسۆگه‌ری ئەمەریکا بۆ شەر لە دژی داعش بە کارهێنا.

بایدن:

"ئێمە هەتا دەروازەی جەهەندەم وەدوایان دەکەوین، هەتا ئەو کاتەی ئەوان دەخرێنە بەر دەم عەداڵەت، چونکە جەهەندەم ئەو شوێنە ئەوان لێ نیشتەجێ دەبن!

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کێری دەڵیت حکومەتی ئەمەریکا بە بەشی خۆی هەر کەرەسەیەکی بەکاردێنێت بۆ ئەوەی ئەمەریکێکان ڕفێندراوی وەک سات لۆڤ ڕزگار بکات.

بە ئەو حاڵەش، هێندێک قانوندانەری ئەمه‌ریکا داوای کرداری تەنگەتاوی بۆ شەر لە دژی داعش بە هاوبەندی یەکی نێونه‌ته‌وه‌یی دەکەن کە بە فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوان، و هێرشەکانی ئاسمانی و پێشمەرگەکانی کورد ملیتانەکان بخه‌نه‌ بەر ئامانج.

XS
SM
MD
LG