سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایی باراک ئۆباما کۆتایی‌هێنان به هه‌ڵمه‌ته‌کانی جه‌نگی له عێراق له واده‌ی خۆیدا ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆک ئۆباما به کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازانی دێرینی که‌م ئه‌ندامی له ئه‌تله‌نتای جۆرجیا له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی له کۆتایی ئه‌م مانگه زیا له 90 هه‌زار سه‌ربازی له عێراقه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ئه‌مه‌ریکا.
به‌رپـرسـانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ده‌ڵێن 31 ی مانگی هه‌شت کۆتایی به هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئازادکردنی عێراق دێت که له سه‌رده‌می سه‌رۆکی پـێشـوو جۆرج ده‌بلیو بوشه‌وه ده‌سـتیپـێـکردبوو. له هه‌ڵمه‌ته نوێـیه‌که هێزه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر ڕاهێنانی سه‌ربازانی عێراقی و هه‌ڵمه‌ته‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرزم داده‌نێن.
په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایـیش له عێراق وه‌ک هێزی قۆناغی گواسـتنه‌وه ده‌مێـنـنه‌وه.
سه‌رۆک گوتی ئامانجه‌که گێڕانه‌وه‌ی تێـکڕای سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایه له کۆتایی سـاڵی 2011 دا و گۆڕینی هه‌وڵه‌کان له له‌شـکریـیه‌وه به ڕێبه‌رایه‌تی هێزه‌کان به‌ره‌و مه‌ده‌نی به ڕێبه‌رایه‌تی دیپـلۆماتان.