سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان پـشـتیوانی ده‌کات له هه‌وڵدانی هیند بۆ ئه‌وه‌ی بـبێته ئه‌ندامێـکی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
ئۆباما داوای ئه‌و گۆڕانه‌ی کرد له قسه ئاماده‌کراوه‌کانیدا له ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ په‌رله‌مانی هیندسـتان.
ئۆباما گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و هیند هه‌لێـکی مێژووییان هه‌یه بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردن وه‌کو هیند ده‌یبینێت شوێنی دوروسـتی له جیهاندا.
ئۆباما له ده‌می کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری هیندسـتان مانمۆهان سینگ به په‌یامنێرانی گوت هیند وه‌کو وڵاتێـکی ده‌سه‌ڵاتداری جیهانه و دووپاتی کرده‌وه که په‌یوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و هیند یارمه‌تی ده‌دات له ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌ده‌ی 21 .
هه‌ردوو ڕێبه‌ری گه‌وره‌ترین دیموکراسی له جیهان زنجیره ڕێـکه‌وتـنـنامه‌یه‌کیان داڕشت به مه‌به‌ستی په‌ره‌پـێدانی هاوکاری له‌سه‌ر کێشه سه‌ره‌کیـیه‌کان هه‌ر له شه‌ڕی تێرۆرزمه‌وه بگره تا په‌ره‌پـێدانی ئابوری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی که‌ش.