سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت دادوه‌ری فلۆریدا هه‌ڵه‌یه کاتێـک ڕایگه‌یاندووه یاسای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی سه‌رۆک ئۆباما ناده‌سـتوریـیه.
له میانه‌ی دیمانه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فیزیۆنیدا که دوێنێ یه‌کشه‌ممه بوو له‌گه‌ڵ که‌ناڵیFox News دا، سه‌رۆک ئۆباما هیچ تێبینیـیه‌کی نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی ده‌کات ئه‌گه‌ر هاتوو دادگای باڵای ئه‌مه‌ریکا ئه‌و به‌رنووسه ڕه‌تبکاته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه کرد که دوازده دادوه‌ر بڕیاریان له‌وه داوه یاساکه ده‌سـتوریه و گوتیشی ناخوازێت ئه‌م ماوه‌ی دوو سـاڵه‌ی له‌م گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیه‌یدا ماویه‌تی له ململانێـدا بێت له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی.
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا سه‌رۆک ئۆباما ئه‌و تێبینیـیه‌ی ڕۆژنامه‌ی واڵ سـتریت جورناڵیشی ڕه‌تکرده‌وه که ڕۆژنامه‌که سه‌رۆک ئۆبامای به چه‌پڕه‌و ناودێر کردبوو.