Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما له‌ میانه‌ی پـشووکه‌یدا

  • VOA News

سه‌رۆک ئۆباما له‌ میانه‌ی پـشووکه‌یدا

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رۆک ئۆباما بۆ یه‌که‌م جار له‌ ماوه‌ی پشـووی سه‌ری سـاڵیدا له‌ شـوێنێـکی گشتی له‌ هاوایی ده‌رکه‌وت، کاتێـک هه‌ردوو کچه‌که‌ی و ژماره‌یه‌ک له‌ دۆسـتانی ده‌عوه‌ت کرد بۆ خواردنی سارده‌مه‌نی ئه‌زبه‌رید.

ئه‌زبه‌رید یه‌کێـکه‌ له‌و سارده‌مه‌نیـیانه‌ی که‌ خه‌ڵـکێـکی زۆر له‌ هاوایی ده‌یکڕن، ئه‌و دورگه‌یه‌ی سه‌رۆک ئۆباما لێی له‌دایکبووه‌ و زۆربه‌ی ته‌مه‌نی منداڵی لێی به‌سه‌ربردووه‌.

سه‌رۆک ئۆباما ئه‌و ئه‌زبه‌ریدانه‌ی کڕی که‌ به‌ شوتی و لیمۆی زه‌رد و لیمۆی سه‌وز و کێلاس خۆشـکرابوون.

پاشـان سه‌رۆک ئۆباما وه‌سـتا بۆ وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی له‌و سـارده‌مه‌نی خانه‌یه‌دا خزمه‌تیان کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG