Accessibility links

سەرۆک ئۆباما لەگەڵ ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەبی کەنداو کۆدەبێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا براک ئۆباما و ڕێبەرانی وڵاتانی کەنداو کۆبوونەتەوە بە مەبەسـتی تاووتوێکردنی ڕێگەکانی کە دەتوانرێت لێـیانەوە زیاتر کاربکرێن بۆ سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شکستهێنان بە داعش و قاعیدە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کردارە ناسەقامگیریـیەکانی ئێران لە ناوچەکە.

سەرۆک ئۆباما و ڕێبەرانی شەش وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕیازی پایتەختی عەرەبسـتانی سعودیـیە دەسـتیان بە کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی یەک ڕۆژی کرد کە تیایدا سەنگیش دەخەنە سەر ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی لە سوریا و یەمەن و عێراق و لیبیا.

ئەمەریکا فشاردەکات بە ئاڕاستەی زیاتر سەنگی خستنە سەر دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی و دورکەوتنەوە لە شەڕی تایفی، بە تایبەتی لە یەمەن و سوریا کە لە ئێسـتادا ئاگربەست لەو دوو وڵاتە ڕاگەیاندراوە.

بڕیارە سەرۆک ئۆباما پاش کۆبوونەوەکان وتارێـک پـێشکەش بکات بەر لەوەی بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێبکەوێت.

XS
SM
MD
LG