Accessibility links

سەرۆک ئۆباما: هێشتنەوەی بەندیخانەی گوانتانامۆ بەی زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەگەێنێت

  • VOA News

U.S. President Barack Obama (C) discusses administration plans to close the Guantanamo military prison while delivering a statement at the White House in Washington, Feb. 23, 2016.

U.S. President Barack Obama (C) discusses administration plans to close the Guantanamo military prison while delivering a statement at the White House in Washington, Feb. 23, 2016.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەخت لە گرنگی داخستنی بەندیخانەی گوانتانامۆ بەی دەکاتەوە و دەڵێت هێشتنەوە بە پـێچەوانەی بەهاکانی ئەمەریکا دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێـکیدا لە کۆشـکی سـپی بە ئامادەبوونی جۆ بایدن جێگری سەرۆک و ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری، سەرۆک ئۆباما گوتی ئەم بەندیخانەیە وێنای ئەمەریکا لە دەرەوەی وڵات ناشرین دەکات و لە هەمان کاتدا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد داخستنی نزیکەی 85 ملیۆن دۆلار لە ساڵێـکدا بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگێڕێتەوە.

ڕوونیشی کردەوە ڕێوشوێنە یاسایـیەکانی دەگیرێنەبەر بۆ ئەو زیندانکراوانەی هێشتا ماونەتەوە، لە پـلانەکەدا لەبەرچاوگیراون. گوتی " ئێمە ئەوە دەکەین کە بۆ ئەمەریکا گونجاوە لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پارێزراویمان."

گوتیشی بەپـێی پـلانەکە کار لەگەڵ کۆنگرێس دەکرێت بۆ زیندانیکردنی ئەوانەی ماونەتەوە لە ناو ئەمەریکادا، بە تایبەتی ئەوانەی ناکرێت بۆ دەرەوەی وڵات بگوێزرێنەوە.

پاشان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە چەندان سـاڵە کاردەکات بۆ داخستنی بەندیخانەکە، بەڵام کۆنگرێس بووەتە مایەی کۆسپ لەم کارەدا.

کۆماریـیەکانی نێو ئەنجومەنی سینات پـرۆژە بڕیارێـکیان پـێشـکەشکرد بە مەبەستی ڕاگرتنی هەر هەنگاوێـک بۆ داخستنی بەندیخانەکە. دەڵێن پـلانەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی ئۆباما یاسایی نیـیە.

بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما هەوڵ دەدات یاسادانەران قایل بکات کە وەزارەتی بەرگری نزیکەی 60 زیندانیکراو بۆ بەندیخانەیەکی ناو ئەمەریکا بگوێزیتەوە. دەڵێن دروسـتکردنی ئەو بەندیخانەیە لە نێوان 290 بۆ 475 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، ئەمەش بەپـێی ئەو شوێنەی بۆ دەسـتنیشان دەکرێت لێی بنیادبنرێت. هەروەها ساڵانە لە نێوان 265 بۆ 305 ملیۆن دۆلار خەرجی دەوێت.

جێی ئاماژەیە بەندیخانەی گوانتانامۆ بەی ساڵانە 445 ملیۆن دۆلار خەرجی دەوێت.

XS
SM
MD
LG