سه‌رۆک براک ئۆباما جارێکی تریش ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی ئێران گرته‌وه به‌هۆی سه‌رکوتکردنی خۆپیشانده‌رانی ئۆپزسیۆنه‌وه.
له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا له کۆشکی سپی ، سه‌رۆک ئۆباما جه‌ختی کرده‌وه که ده‌بێت ڕێگه بدرێت خه‌ڵک توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خۆی ده‌رببڕێت و ئاماژه‌ی به کۆماری ئیسلامی ئێران کرد که ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رپه‌رچی گردبونه‌وه‌یه‌کی ئۆپزسیۆنی ئێرانی داوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیه‌دا سه‌رۆک ئۆباما گووتی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێران هه‌یبوو که ڕژێمه‌که‌ی وای نیشان ده‌دا خۆشحاڵه به‌وه‌ی له میسر ڕویدا ، به‌ڵام له ڕاستیدا کوت و مت ئه‌وه‌ی له میسر ڕوویدا ڕه‌فتاریان کرد به‌وه‌ی خه‌ڵکیان کوشت و له‌و خه‌ڵکه‌یان ده‌دا که هه‌وڵیان دا به ئاشتیانه ڕای خۆیان ده‌ربڕن.
سه‌باره‌ت به میسریش سه‌رۆک ئۆباما ستایشی ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی له‌شکری ولاتی میسری کرد ، به‌ڵام ده‌شڵێت له میسر هێشتا کاری زیاتر ماوه بکرێت.
له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ده‌توانن گوێبیستی ڕاپۆرته‌کانی دان ڕۆبنسن و ئال پیسن په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مریکا بن که ماوه‌که‌ی 5:02 خوله‌که.