Accessibility links

سەرۆک ئۆباما: داواتان لێدەکەم باوەڕ بە توانایی خۆتان بکەن کە گۆڕان پێک بهێنێت


سەرۆک ئۆباما لە کاتی پێشکەش کردنی وتاری ماڵ ئاوایی، شیکاگۆ، ١٠ی مانگی ١ی ٢٠١٧

سەرۆک ئۆباما لە دەستپێکی وتاری ماڵ ئاوایی لە شارەکەی خۆی شیکاکۆ سپاسی هەزاران لە پشتیوانانی خۆی کرد: " هاوڕێکانی ئەمەریکاییم، میشێل و خۆم گەلێک بە ئەو ئاواتانەی کە ئێوە بۆتان خواستووین و لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا پێمان گەیشتوون گەلێک دڵگەرم بووینە. بەلام ئەم شەو نۆرەی منە سپاستان بکەم."

گوتاری ماڵ ئاوایی سەرۆک ئۆباما
گوتاری ماڵ ئاوایی سەرۆک ئۆباما

ئۆباما گوتی کە لە ماوەی ١٠ ڕۆژان دا جێهان گەواهی گوازتنەوەیەکی بە ئاشتیانەی دەسەڵات بۆ سەرۆک دەبێت.

ئەو گوتی ئەو بەڵێنی یەی بەرامبەر بە تڕامپ هەبوو کە بەڕێوەبەرایەتیەکەی خۆی "مسۆگەری بکات بە گونجاوترین شێوە گوازتنەوە" ئەنجام بدرێت هەروەک چۆن سەرۆکی پێشووی خۆی، سەرۆک جۆرج دەبلیو بوش، ئەو دەرفەتی بۆ ئەو ڕەخساند.

گوتیشی، ئەوە بەستراوەتەوە بە ئێمە کە مسۆگەری بکەین حکومەتی ئێمە بتوانیت یارمەتی بە ئێمە بکات چارەسەری گەلێک ئاستەنگان بکەن کە هیشتاش لە ئارادان.

ئەگەر هەشت ساڵ لەمەوپێش پێم گوتبوون کە ئەمەریکا بواری نوشوستی ئابووری بەرەو بوارێکی تر دەبات، گەشە بە پێشەسازی ئوتوموبیل دەداتەوە، و بەربەست لە پێش خوڵقاندنی کار لە مێژووی ئەمەریکا دا لا دەبات. ئەگەر بە ئێوەم گوتبوو کە ئێمە لاپەڕەیەکی نوێ لە گەڵ خەڵکی کوبا دەست پێدەکەین، پرۆگرامی چەکەکانی ناوکی ئێران بە بێ هاویشتنی گولڵەیەک دادەخەین، و تاوانباری سەرەکی ڕووداوای یازدەی سێپتامبر لە ناودەبەین.. ئەگەر بە ئێوەم گوتبوو کە ئێمە لە مەسەلەی یەکسانی هاوسەرگیری دا سەردەکەوین، و پاریزگاری لە مافی بیمەی تەندروستی بۆ ٢٠ ملیۆن هاوولاتی تر دەکەین- ڕەنگ بێت گوتبێتان کە ڕوانگە و بۆچوونێکی لە ڕادەبەرمان خستۆتە ڕوو.

سەرۆک ئۆباما لە نێو ئاپۆڕای خەڵک، شیکاکۆ، ١٠ی مانگی ١، ٢٠١٧
سەرۆک ئۆباما لە نێو ئاپۆڕای خەڵک، شیکاکۆ، ١٠ی مانگی ١، ٢٠١٧

بەلام ئەوە ئەوەیە کە ئەنجاممان دا. ئەوە ئەوەیە کە ئێوە ئەنجامتان دا. ئێوە وەڵامی هیواکانی خەڵکتان دایەوە، و هەر بە بۆنەی ئێوەوە، بە پێی هەر پێوانەیەک، ئەمەریکا شوێنێکی باشتر و بەهیزتر لە ئەو کاتەیە ئێمە دەستمان پێکرد.

دوای هەمووی ئەمانە، ئێمە هەرە وڵاتی دەوڵەمەند، خاوەن هێز و هەرە وڵاتی جێگای ڕێز لە سەر زەوین.

بەڵام ئەو تواناییەی ئێمە تەنیا کاتێک پێی دەزانرێت کە دێمۆکڕاسی ئێمە کاریگەر بێت و دێمۆکڕاسی ئێمە بە بێ بوونی ئەو هزرە کە هەر کەسێک دەرفەتی ئابووری هەیە کاریگەر نابێت. هەر بۆیە ئێمە خزمەت دەکەین بۆ ئەوەی ژیانی خەڵک نەک خراپتر، بەڵکوو باشتری بکەین.

بەڵام سەرەڕای ئەو هەمووە پێشکەوتنەی ئێمە وەدەستمان هێناوە، دەزانین ئەوە بەس نیە. ئابووری ئێمە ئەوەندە بە باشی کار ناکات و گەشە ناستێنێت کاتێک کۆمەڵە کەسێک بە بایی چینی مام ناوەندی لە ئاستی گەشەسەندن دا بە خێرو مەندی بگەن.

ئەو ئاگایی دا کە "نایەکسانی بە ئاشکرا" بۆ بایەخەکانی نێوخۆی وڵاتەکە جیگای ترسە، پشتڕاست کردنێک بە ناڕوونی ئابووری کە یارمەتی بە دانۆڵد تڕامپ کرد کە لە مانگی نوامبری ڕابردوو لە سەرۆکایەتی کۆشکی سپی دا سەرکەوتووبێت.

سەرۆک ئۆباما، لە گوتاری ماڵ ئاوایی دا گوتی کە ئەو بۆ ماوەیەکی درێژ ژیاوە کە بزانێت پەیوەندییەکانی ڕەگەزی لە چاو ٣٠ ساڵ لە مەوبەر باشتر بووە. بەڵام ئەو گوتی دەشزانێت کە "ئێمە لە ئەو پلەیەدا نین کە پێویستە ببین."

ئۆباما لە دوایین گوتاری ماڵ ئاوایی خۆی دا وەک سەرۆک گوتی کە بنەماڵەی زۆر لە شارەکان لە ناوەڕاست و دەرووبەری هەن کە پشت گوێ خراون. ئەو گوتی گەلێک بە ئەو قەناعەتە گەیشتوون کە "گەمەکە لە دژی ئەوان سازکراوە" و حکومەت تەنیا لە خزمەتی خاوەن بەرژەوندەکانی بە هیز دایە.

"لە دەمێکدا بەرەوپێش دەجێن، ئێمە دەبێت پشتیوانی لە ئەو یاسایانە بکەین کە لە دژی جیاوازیدان لە کارپێدان، لە دابینکردنی خانووبەرە، لە پەرەوەردە و فێرکردن و سیستەمی دادوەری سەبارەت بە کاری تاوانکارین. ئەمە ئەو شتەیە کە دەستوریی ئێمە و هەرە بیرۆکە بەرزەکان داواکارین. بەڵام یاساکان بە تەنیا بەس نین. دڵ و دەروونەکان دەبێت بگۆڕدرێن."

لە لای چەپ ڕا: جیگری سەرۆک، بایدن و هاوسەری، میشێل ئۆباما و کچەکەی
لە لای چەپ ڕا: جیگری سەرۆک، بایدن و هاوسەری، میشێل ئۆباما و کچەکەی

سەبارەت بە بەردەوام بوون لە بەرامبەر هەڕەشەی داعش، سەرۆک گوتی: "با هوشیار بین، بەڵام ترسمان ڕێنەکەوێت. داعش هەوڵ دەدات خەڵکی بێ تاوان بکوژێت. بەڵام ئەوان ناتوانن ئەمەریکا شکست بدەن مەگەر ئەوەیکە ئێمە لە ئەو شەڕە دا وەفادار بە دەستوورەکەمان و بایەخەکانمان نەبین. نەیارانی وەک رووسیا یان چین ناتوانن بە قەرای ئێمە کاریگەریان لە سەرانسەری جیهان دا هەبێت، مەگەر ئەوەیکە دەست لە ئەو شتە هەڵبگرین کە هەوڵی بۆ دەدەین، و ڕووبکەینە ولاتێکی گەورەی تر کە هەڕەشە لە دراوسێ بچووکەکانی خۆی دەکات.

سەبارەت بە یەکگرتوویی خەڵک و پارتەکان ئۆباما گوتی: "دێمۆکڕاسی ئێمە ئەوکاتە هەڕەشەی لێدەکرێت کە خۆمان ڕێگەی پێ بدەین. هەمووی ئێمە، بە بێ لە بەرچاوگرتنی پارتایەتی، دەبێت هەوڵی خۆمان بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی دامەزراوەکانی دێمۆکڕاتێک تەرخان بکەین. کاتێک ڕێژەی دەنگدان لە نێو وڵاتانی پێشکەوتووی دێمۆکڕاسی لە ئاستی هەرە نزم دایە، ئێمە دەبیت کارێکی وا بکەین کە دەنگ دان، نەک سەخت تر، بەڵکوو ئاسانتر بکەین.

کاتێک باوەڕمەندی بە دەزگا و دامەزراوەکان لە پلەیەکی نزم دایە، ئێمە دەبێت کارتێکردنی جێگای مەترسی پارە لە سیاسەتمان دا کەم بکەینەوە و لە سەر بایەخەکانی شەفافیەت و ڕەوشت و ئەخلاق لە خزمەتی گشتی دا جەخت بکەین. و هەمووی ئەمانە بەستراوەتەوە بە بەشداری کردنی ئێمە.

سەرۆک ئۆباما گوتی پیویستە سیاسەتەکانی وڵات ڕەنگدانەوەی "ڕێز لێگرتن"ی خەڵکی ئەمەریکا بێت.

گوتیشی کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیەکی سەختی دێمۆکڕاسییەکەیەتی.

"دێمۆکڕاسی پێویستی بە هزرێکی بناخەیی هاوسۆزی و یەکیەتی هەیە.سەرەڕای هەموو جیاوازەکانی بە ئاشکرامان، ئێمە لە ئەم بارەیەوە پێکەوەین. ئێمە پێکەوە وەک یەک یان گەشە دەکەین یان نا."

سەرئەنجام، ئەمە هەمان شتە کە دێمۆکڕاسی داوای بۆ دەکات. پیویستی بە ئێوەیە. نەک تەنیا کاتێک هەڵبژاردن هەیە، نەک تەنیا کاتێک بەرژەوەندی تەسکی خۆتان لە مەترسی دایە، بەڵکوو لە سەرانسەری خۆلی ژیان دا پێویستی بە ئێوەیە.

سەرۆک ئۆباما لە کۆتایی دا ویڕای ڕێزگرتن لە خەڵک گوتی، "هاووڵاتیانی ئەمریکاییم، لە ژیانم دا بۆ من جێگای شانازیە خزمەتم بە ئیوە کردووە. کۆڵ نادەم؛ لە ڕاستی دا وەک ولاتیەک، بۆ هەموو ئەو رۆژانەی کە ماونەوە هەر ڕاست لێرە لە گەڵتان دەبم.

ئۆباما گوتارەکەی لە نزیک ئەو شوێنە و لە ئەو شەوە دا پێشکەش کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دا سەرکەوت.

سەرۆک ئۆباما و جۆ بایدن
سەرۆک ئۆباما و جۆ بایدن

لە کۆتایی دا سەرۆک گوتی، " بۆ ئێستا وەک سەرۆک دواین داخوازیم لە ئێوە هەمان ئەو شتەیە کە هەشت ساڵ لە مەو پێش کاتێک دەرفەتتان پێ دام و داوام لێکردن.

"ئەمن داواتان لێدەکەم کە باوەر بکەن، نەک بە توانایی من کە گۆڕان پێک بهێنێت بە ڵکوو بە هی خۆتان.

XS
SM
MD
LG