سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ڕایانگه‌یاند که هێرشه‌کانی سه‌ر لیبیا به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تا ڕاگرتنی هێرشه‌کانی هێزه‌کانی ڕابه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له دژی هاوڵاتیانی سیڤیل و هه‌تا وازهێنانی قه‌زافی له ده‌سه‌ڵات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکایی به‌ڕێز ئۆباما ڕایگه‌یاند گوشاره‌کانی سه‌ر به‌ڕێز قه‌زافی بێ وچان ده‌بن. له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز کامیرۆن ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی هه‌موو ڕێگاکان ده‌گرێته‌به‌ر بۆ زیادکردنی گوشـاره‌کان.
هه‌ردوو ڕابه‌ر گوتیان ئامانجه‌که بریتیـیه له زه‌مینه خۆشـکردن بۆ خه‌ڵـکی لیبیا بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسیان.
سه‌رۆک ئۆباما باوه‌ڕی خۆی ڕاگه‌یاند که له کۆتایـیدا هه‌ڵمه‌تی له‌شـکری ناتۆ سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت له ڕاگرتنی هێزه‌کانی قه‌زافی، به‌ڵام گوتی پـرۆسه‌که خاو و جێـگیر ده‌بێت.
هاوکات به‌ڕێز ئۆباما ڕایگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا په‌ره به گوشـاره‌کانیان له دژی سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشیـیان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی دژ به حکومه‌ت.