براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که بڕی ئه‌و 4 ملیار دۆلاره‌ی یارمه‌تی حکومه‌تی که ده‌درێنه کۆمپانیاکانی نه‌وت و گازی وڵات رابگیرێت و کۆتایـیان پـێبهێنرێت و ئه‌و بڕه یارمه‌تیه‌ی حکومه‌تی فیدراڵی له بواری پشتنه‌به‌ستن به وزه‌ی ده‌ره‌کی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌گه‌ڕبخرێن.
سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ له میانه‌ی وتاری رادیۆیی هه‌فتانه‌یدا گوتی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه له بواری سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی خاوێن ئه‌وانه‌ی نوێ ده‌کرێنه‌وه رێگه‌چاره‌یه‌که بۆ رێگرتن له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاکانی به‌نزین له وڵات‌دا ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر بوجه‌ی خانه‌واده‌کانی ئه‌مه‌ریکای هه‌یه. به‌ڕێز ئۆباما ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا ئه‌و ناڕازیـیه له پـێشنیاری کۆنگرسی په‌یوه‌ست به که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌سه‌دا 70 له بوجه بۆ خه‌رجیـیه‌کانی گازی خاوێن، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی له‌نگی بوجه‌ی ئه‌مه‌ریکایه.
هاوکات سه‌رۆک ئۆباما داوای کرد وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامبێت له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆماڵی و هه‌روه‌ها گوتیشی وه‌زیری دارایی وڵات ده‌ستی به‌کار کردووه له پێناو ریشه‌کێشکردنی ساخته‌کاری و یاریکردن به بازاڕه‌کانی نه‌وت.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت پشت به‌و سه‌ر‌چاوانه‌ی نه‌وتی نێو وڵات ببه‌ستێت و بژی، ئه‌مه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه له بواره‌کانی وزه و په‌روه‌رده و فێرکاری و ده‌رفه‌ته‌کانی کار له ئێستادا و داهاتووشدا بکاته قوربانی.
هاوکات له وتاری هه‌فتانه‌ی رادیۆیی کۆماریه‌کاندا سیناتۆر مایک جۆهانس گوتی سیاساته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما باری سه‌رشانی خوڵقێنه‌ری کاری سه‌ره‌کی که کاری بچوکی قورس‌تر کردووه.