براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت په‌یوه‌ست به زیادکردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆجێی، هاوکاتی ئه‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما هه‌نگاو ده‌نێت له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی پشت‌به‌ستن به نه‌وتی ده‌ره‌کی.
له میانه‌ی وتاری رادیۆیی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مڕۆ گوتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌ی به‌نیازه ماوه‌ی لێدانی بیری نه‌وت له که‌نداوی مه‌کسیک و هه‌روه‌ها له چه‌ند به‌شێکیش له ئالاسکا درێژبکاته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت تیمه‌که‌ی وا ده‌ڕواننه رێگه‌کانی ئاسانکردنی پرۆسه‌ی مۆڵه‌ت پیدان بۆ هه‌ڵکه‌ندنی بیره نه‌وت له ئالاسکا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که کاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زاندنی به‌هاکانی نه‌وتی له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادای له ئاینده‌دا ده‌بێت.
سه‌رۆک ئۆباما دان به‌و ڕاستیه‌دا ده‌نێت که ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی په‌یوه‌ست کاریگه‌ری له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی نرخه‌کانی هه‌نووکه‌ی به‌نزینی له وڵاتدای نابێت.
له درێژه‌ی وتاره رادیۆیه‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دا تیمی به‌رپرس له‌م کاره به‌دوای ئه‌و رێگه‌یانه‌دا ده‌گه‌ڕێن که ساخته‌کاری ڕیشه‌کێش بکه‌ن و هه‌روه‌ها گه‌مه‌کردن به نرخه‌کانی به‌نزینیش، ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان هه‌یه.