سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت چاکـکردنه‌وه‌ی باری ئابوری وڵاته‌که‌ی ڕه‌نگه چه‌ندین سـاڵی بوێت و به پـرۆسه‌یه‌کی دورودرێژی ناوده‌بات.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له به‌رنامه‌ی "60 Minutes" ی که‌ناڵی CBS ی ئه‌مه‌ریکایی بڵاوکرایه‌وه، به‌ڕێز ئۆباما گوتی بۆ ماوه‌ی 20 سـاڵه کێشه به‌سه‌ر ئابوری وڵاته‌که که‌ڵه‌که بووه، بۆیه بۆ چاکـکردنه‌وه‌یان پـێویستی به زیاتر له گه‌ڕێـکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌یه و ڕه‌نگه زیاتر له ماوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆکێکیش.
سه‌رۆک ئۆباما خۆی به کاپـتنی که‌شـتیـیه‌ک ناوزه‌دکرد که به نێو باوبۆرانی زۆر خراپـدا تێپـه‌ڕده‌بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م دوایـیه‌دا بڕێـک باشبوون له باری ئابوری ئه‌مه‌ریکا ده‌رکه‌وتووه، له‌وانه ڕێژه‌ی بێـکاری له 9% بۆ 8.6% هاتۆته خوارێ، به‌ڵام هێشـتا زۆر دوره له ڕێژه‌ی ئاسایی که له نێوان 5 بۆ4 له سه‌ده.
ڕێژه‌ی بێـکاری به سه‌نگی مه‌حه‌ک ده‌بینرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا خه‌ڵـکی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی مانگی یازده‌ی سـاڵی داهاتوو ده‌نگی پـێ‌بده‌ن یان نا.