Accessibility links

سەرۆک ئۆباما داوا لە ئەمەریکایـیەکان دەکات دەنگ بە هێلەری کلنتن بدەن

  • Haider Kareem

سەرۆک ئۆباما چەند ڕۆژێـک بەر لە پـرۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتی داوای لە ئەمەریکایـیەکان کردەوە دەنگ بە هێلەری کلنتن کاندیدی دیموکراتەکان بدەن. دەڵێت دۆناڵد ترەمپ بازرگانێـکە کە هیچ سۆزێـکی بۆ ئەمەریکایـیە هەژارەکان نیـیە.

پاشان ڕەخنەی لە جێمس کۆمی بەرپـرسی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI گرت لەسەر زیندووکردنەوەی مەسەلەی ئیمەیڵەکانی هێلەری کلنتن، ئەمەش وەها لێی دەڕوانرێت هەوڵێـک بێت بۆ بەرژەوەندی ترەمپ.

ترەمپـیش لای خۆیەوە بەڵێنی داوە هەر سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکە بەدەسـتبهێنێت و بـبێتە سەرۆک، ئەوا دەسـتبەجێ سیستەمی خزمەتگوزاری تەندروسـتی ئەوەی سەرۆک ئۆباما پەسەندی کردووە هەڵدەوەشێنێتەوە.

زلاتیچا هۆکی ڕاپـۆرتێـکی لەم بارەیەوە ناردووە و حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بە کوردی ئامادەی کردووە.

XS
SM
MD
LG