Accessibility links

سەرۆک ئۆباما و خانمی یەکەمی ئەمەریکا نوێژ و نزا دەکەن بۆ کرستیانە ستەملێکراوەکانی دەستی داعش

  • VOA News

سەرۆک ئۆباما دەڵێت خۆی و میشێلی هاوسەری نوێژ و نزا دەکەن بۆ ئەو کرستیانانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دووچاری ستەمکاری داعش بوونەتەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا چوارشەممە بەبۆنەی جەژنی کرێسمسەوە بەیانـنامەیەکی سەبارەت بەو کرستیانە ستەملێکراوانە دەرکرد و گوتی دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ هەموو ئەو کەسانەی لە سەرانسەری جیهان نوێژ و نزا دەکەن تاوەکو یەزدان کرستیانە ستەملێکراوەکان و پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکە بپارێزێت، لەگەڵ پیاو و ژنانی لەشکر و دیپـلۆمات و ئەرکە مرۆیـیەکانی ئەمەریکا کە کاردەکەن بۆ سەقامگیری و ئاسایش و هیوا بۆ هەموو جیهان.

پاشان گوتی داگیرکردنی هەندێـک ناوچە لە لایەن داعشەوە مانای ئەوەیە کرسیتانەکان لەو ناوچانە بە ئاشکرایی ئاهەنگ ناگێڕن بۆ جەژنە ئاینیـیەکانیانەوە.

گوتی لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە درێژایی سەدان ساڵ زەنگی کڵێساکان لێدەدران، وا بۆ ئەمساڵ بەبێ دەنگن. گوتیشی ئەم بێ دەنگیـیە ئاماژەیەکی تراتیژیـیە بۆ ئەو تاوانە دڕندانانەی داعش بەرامبەر کۆمەڵگەی دەکات.

جێی ئاماژەیە بەپـێی ڕاپـۆرتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ژمارەی کرستیانەکان لە عێراق لە ساڵی 1987 زیاتر لە 1.4 ملیۆن کەس بوون، بەڵام ئێستا بۆ نزیکەی 200 هەزار کەس کەمبووەتەوە.

XS
SM
MD
LG