سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما دوێنێ سێشه‌ممه هه‌لێـکی دیکه‌ی بۆ ڕه‌خسـا تاوه‌کو شـاره‌زایی خۆی له بواری میوزیـک و گۆرانی له کۆشـکی سـپـیدا نیشـان بدات.
سه‌رۆک ئۆباما و بی بی کینگ پـێـکه‌وه کۆپـله‌یه‌کی گۆرانی Sweet Home Chicago یان گوته‌وه له میانه‌ی ئاهه‌نگێـکدا بۆ تیپی بلوز به بۆنه‌ی مانگی ڕێزگرتن له ئه‌مه‌ریکایـیه ئه‌فریکایـیه‌کاندا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی له کاتێـکدا یادی ئه‌م بۆنه‌یه ده‌که‌ینه‌وه، میوزیکی بلوز ڕۆژه سه‌خته‌کانی مێژووی ئه‌مه‌ریکامان بیرده‌خاته‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما و خانمی یه‌که‌م میشێل ئۆباما میوانداری ئاهه‌نگه‌که‌یان له کۆشـکی سپی کرد.