Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما ستایشی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا ده‌کات

  • VOA News

له‌ میانه‌ی سه‌ردانێکیدا له‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا بۆ بنکه‌یه‌کی له‌شکری له‌ داروین، ئه‌و شاره‌ی‌ به‌م زووانه‌ نزیکه‌ی 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی بۆ ڕه‌وا‌نه‌ ده‌کرێت، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما ستایشی هاوپه‌یمانی نێوان ولایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیای کرد.

به‌ڕێز ئۆباما ئه‌م تێبینیانه‌ی دا له‌ به‌رده‌م هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئاسیای خۆڕهه‌ڵات له‌ بالی له‌ ئه‌نده‌نوسیا به‌ڕێبکه‌وێت.

به‌ر له‌ وتاره‌که‌یدا سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا تاجی گوڵینه‌ی دانا وه‌ک ڕێزلێنان بۆ تاقمی که‌شتی ده‌ریایی USS که‌ که‌شتیه‌کی هێزه‌کانی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا بوو له‌لایه‌ن فرۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی ژاپونه‌وه‌ له‌ میانه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی تێکشکێنرابوو.

زووتر به‌ڕێز ئۆباما به‌ په‌رله‌مانی ئوسترالیای ڕاگه‌یاندبوو له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گه‌شه‌سه‌ندن له‌ هه‌رێمی ئاسیا پا‌سفیک هه‌تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌ده‌ی داهاتوو ده‌گۆڕێت و هه‌روه‌ها گوتی بوونی ئه‌مه‌ریکا له‌و ناوه‌ له‌ سه‌روو لیستی کارنامه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیـیه‌که‌ی ده‌بێت.

به ‌گوێره‌ی ئه‌و ڕیکه‌وتنه‌ی سه‌رۆك ئۆباما و جولیا گیلارد له‌سه‌ری ڕێکه‌وتوون، 200-250 سه‌ربازی مارینزی ئه‌مه‌ریکی له‌ ناوچه‌ی باکوری وڵاته‌که‌دا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ جێنشین ده‌بن و ژماره‌یه‌که‌یان له ‌دواییدا ده‌گاته‌ 2500 سه‌رباز.

XS
SM
MD
LG