سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕۆژی شه‌ممه له شاری مۆمبای هیندسـتانه‌وه که ناوه‌ندی دارایی ئه‌و وڵاته‌یه ده‌سـتیکرد به گه‌شته‌که‌ی بۆ ئاسیا.
سه‌رۆک ئۆباما له‌وێ گوتی ئه‌مه‌ریکا و هیندسـتان به یه‌کگرتووانه وه‌سـتاون له به‌رامبه‌ر بڕیاریاندا بۆ مسۆگه‌رکردنی ئاینده‌ی ئاسایش له دژی تێرۆرزم. گوتیشی له ئێسـتادا ئه‌مه‌ریکا و هیندسـتان له هه‌موو کاتێـک زیارتر ئاڵوگۆڕی زانیاریـیه ئاسایشـیـیه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له پـێناوی ڕێـگه‌گرتن له هێرشه‌کان و ڕاپـێچـکردنی هێرشبه‌ران بۆ به‌رده‌م دادگا.
گوتیشی ئه‌و خوازیاره پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری هیندسـتان مانمۆهان سینگ له نیوده‌لهی هاوکاریـیه‌کی قوڵـتر له‌گه‌ڵ هیندسـتاندا هه‌بێت له شه‌ڕی دژه تێرۆرزمدا.
سه‌رۆک ئۆباما له هوتێل تاج محه‌ل قسه‌ی کرد که یه‌کێـک بوو له‌و شوێنانه‌ی له هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌کانی مانگی یازده‌ی 2008 ی مۆمبای کرایه نیشانه و تیایدا 166 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.
ڕۆژنامه‌وانان و شیکه‌ره‌وانی سیاسی هیندی به خێرایی ئاماژه‌یان دا به‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما له قسه‌کانیدا باسی له پاکسـتان نه‌کرد که بنکه‌ی 10 هێرشبه‌ره‌که بوو. هیندسـتان ئۆباڵی هێرشه‌کانی مۆمبای ده‌خاته ئه‌سـتۆی له‌شـکری تیبه‌ی بنکه له پاکسـتان.
شایه‌نی باسه هیندسـتان یه‌که‌م شوێنی وه‌سـتانی سه‌رۆک ئۆبامایه له گه‌شـته 10 ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ ئاسیا که تیایدا سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر په‌ره‌پـێدانی په‌یوه‌ندیـیه ئابوریـیه‌کان. هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئه‌نده‌نوسیا و کۆریای باشور و ژاپـۆن ده‌کات.