باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پاشه‌کشه‌ی به په‌له له ئه‌فغانسـتاندا نیـیه له پاش ئه‌و ته‌قه‌کردنه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 16 که‌سی سیڤیل که وه‌ک ده‌گوترێت سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی کردوویه‌تی.
له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی KABC له لۆس ئه‌نجلس، سه‌رۆک ئۆباما ئاگاهی دا به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی بۆ کشانه‌وه هه‌ن که وه‌ک ده‌ڵێت ده‌شێت بـبێته مایه‌ی ئاژاوه و کاره‌سـاتی زیاتر.
ته‌قه‌کردنی سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی له ئه‌فغانسـتان و کوژرانی 16 که‌سی سیڤیل دواترین گورزه به په‌یوه‌ندیـیه لاواز و له‌رزۆکه‌که‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغانسـتان.
هاوکاتی لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له‌و ڕووداوه وه‌ک دان ڕۆبنسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ڕاپـۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێت کۆشـکی سـپی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر سـتراتیژیـیه‌تی سه‌رۆک ئۆباما و دانانی واده‌یه‌کی دیاریکراو بۆ کشانه‌وه له ئه‌فغانسـتاندا.
جه‌ی کارنی ده‌مڕاستی کۆشـکی سـپی ڕۆژی دووشه‌ممه ئاماژه‌ی به لێـکۆڵینه‌وه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا کرد پاش ڕووداوی سـووتاندنی قورئان له مانگی ڕابردوودا سه‌رۆک ئۆباماش داوای لێـبوردنی له گه‌لی ئه‌فغانسـتان کرد.
جه‌ی کارنی ده‌ڵێت سـتراتیژیـیه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئه‌فغانسـتان وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه. ده‌شڵێت دڵنیایه له‌وه‌ی وتووێژه‌کان له نێوان سه‌رکرده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕێبه‌رانی سیڤیلی و حکومی له ئه‌فغانسـتاندا له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه به‌رده‌وام‌ده‌بن. ده‌شڵێت ئامانجه سـتراتیژیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌گۆڕاوه و ناشـگۆڕێت.