سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما دووباره داوای له کۆنگرس کرده‌وه کۆتایی به که‌مکردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر کۆمپانیاکانی نه‌وت بهێنێت له کاتێکدا نرخی سووته‌مه‌نی به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌ودایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له وتاری هه‌فتانه‌یدا گوتی ئه‌و چاوه‌ڕوان‌ده‌کات له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو کۆنگرس ده‌نگ بۆ کۆتایی‌هێنان به 4 ملیار دۆلار له که‌مکردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر کۆمپانیاکانی نه‌وت بدات.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت کۆنگرس ده‌بێت پشتیوانی له په‌ره‌پێـدانی سه‌رچاوه‌ی و‌زه نوێ بکات، له‌وانه وزه‌ی ده‌رئه‌نجامی با، تیشکی خۆر و پاشماوه‌ی گیانداران.
له وتاری هه‌فتانه‌ی کۆماریه‌کاندا که ئه‌ندامی کۆنگرس کۆری گاردنه‌ر پـێشکه‌شی‌کرد، ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆک ئۆباما گرت له‌سه‌ر به‌کارهێنانی به‌شێک له‌و 800 ملیار دۆلاره‌ی بۆ هاندان دانراوه بۆ پشتیوانی کۆمپانیاکانی و‌زه ئه‌وانی نابووتی خۆیان ڕاگه‌یاندووه.
گاردنه‌ر ده‌ڵێت هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له ئاکامی سیاسه‌ته سه‌رنه‌که‌وتووانه‌یه که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری گرتوویه‌ته‌به‌ر.