له وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌ی ئه‌مڕۆیدا باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یمانی دا له پـێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاسـته‌نگه‌کانی که ڕووبه‌ڕووی وڵات ده‌بنه‌وه، له‌و پـێناوه‌دا کار له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هه‌ردوو حزبی دیموکرات و کۆماریدا بکات.
له ئاماژه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به ته‌قه‌کردن له خانم گابرێل گیفۆردس و هه‌روه‌ها قوربانیانی دیکه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سـتانی ئه‌ریزۆنا، به‌ڕێز ئۆباما گوتی ده‌بێت وڵات به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی خێراتری کار و هه‌روه‌ها داڕشـتنی ئابوریـیه‌ک، ئه‌وه‌ی پـێشـبڕکێی زیاتر له‌خۆ بگرێت و هاوکات پـشـتیوانی له بودجه و که‌مکردنه‌وه‌ی له‌نگیش بکات.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌شڵێت ده‌بێت هه‌ردوو حزبی دیموکرات و کۆماری پـێـکه‌وه کاربکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گوته‌ی خۆی که ده‌ڵێت ئێمه به‌ر له‌وه‌ی دیموکراتبین یان کۆماری ئێمه ئه‌مه‌ریکایـین.