Accessibility links

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما به‌شـداری له‌ سێ مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌ 11 ی سێپته‌مبه‌ر بکات

  • VOA News

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما به‌شـداری له‌ سێ مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌ 11 ی سێپته‌مبه‌ر بکات

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما به‌شـداری له‌ سێ مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌ 11 ی سێپته‌مبه‌ر بکات

سه‌رۆک ئۆباما و میشێل ئۆبامای خانمی یه‌که‌می وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌شـداری له‌و 3 مه‌راسیمه‌ تایبه‌ته‌دا ده‌که‌ن که‌ له‌و شوێنانه‌دا ده‌کرێن هێرشه‌کانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ریان تیادا ڕوودا.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ سه‌رۆک ئۆباما ده‌چێته‌ شـاری نیویۆرک بۆ به‌شـداریکردن له‌ مه‌راسیمی 10 هه‌مین سـاڵیادی هێرشه‌ تێرۆرکاریـیه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر له‌ یادگارگای نیشـتیمانی 11 ی سێپته‌مبه‌ردا که‌ له‌ شوێنی نێوه‌ندی بازرگانی جیهانیـیه‌.

دواتر سه‌رۆک ئۆباما سه‌ردانی ناوچه‌ی شـانکسڤێڵ ده‌کات له‌ سـتانی په‌نسلڤانیا بۆ به‌شـداریکردن له‌و بۆنه‌یه‌ی له‌ شوێنی که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی گه‌شتی ژماره‌ 93 ی فڕۆکه‌که‌ی کۆمپانیای یونایتد.

دواتریش سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و خانمی یه‌که‌میش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ده‌ڤه‌ری واشنتن و سه‌ردانی په‌نتاگۆن ده‌که‌ن بۆ دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ بۆ قوربانیانی ناو باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا.

له‌ کۆتایشدا سه‌رۆک ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری به‌شـداری له‌ ئاهه‌نگێـکی موزیکدا ده‌که‌ن له‌ که‌نه‌دی سه‌نته‌ر به‌ ناوی کۆنسێرتی هیوا.

سه‌رۆک ئۆباما وتاری ڕۆژی شه‌ممه‌شی ته‌رخان کرد بۆ باسکردن له‌ قاره‌مانێتی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا له‌ 11 ی سێپته‌مبه‌ردا.

XS
SM
MD
LG