سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ هه‌ینی واشنتن به‌جێده‌هێڵێت له گه‌شـتێـکی 9 ڕۆژی به‌ره‌و وڵاتانی هه‌رێمی ئاسیای پاسفیک به مه‌به‌سـتی سه‌نگ‌خستنه سه‌ر نوێـکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی واشنتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئابوری به‌هێزی ئه‌و ناوچه‌یه.
به‌ڕێز ئۆباما یه‌که‌مین وێزگه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی به میواندارێتی کۆبوونه‌وه‌ی ئاسیا پاسفیک له هۆنۆلوولووی هاوایی ده‌سـتپـێده‌کات ئه‌و شوێنه‌ی لێی له‌دایک‌بووه.
کارنامه‌ی سه‌رۆک ئۆباما بریتی ده‌بێت له تاووتوێکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی ئازاد له نێوان وڵاتانی ناوچه‌که که بریتین له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئوسترالیا و چیلی و مالیزیا و نیوزیلاند و پـیرۆ و سنگاپور و هه‌روه‌ها ڤێتنام.
چه‌ند کاتژمێرێـک به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ست به گه‌شته‌که‌ی بکات سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپـۆن یوشینکۆ نۆدا ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌ی به‌شـداری گفتوگۆکان ده‌کات به مه‌به‌سـتی چوونه ناو ڕێکه‌وتنه ئابوریـیه‌کانی نێوان ئه‌و وڵاتانه.
دوای ڕاوه‌سـتانێـکی کورت به‌ڕێز ئۆباما دووه‌مین وێزگه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌نده‌نوسیا ده‌بێت بۆ به‌شـداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا که له هاوینه‌هه‌واری بالی سـازده‌کرێت.