سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک پێشوه‌چوون له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و به‌ڕازیلدا بووه، هه‌رچه‌نده کاری زیاتریش پێویسته بکرێت. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆشکی سپی دان ڕۆبنسن ده‌ڵێت سه‌رۆک پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی برازیل جیلما ڕوسیف لێدوانی‌دا.
سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک ڕوسیف که‌متر بوو له ساڵێک پاش سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ بڕازیل وه‌کو به‌شێک له یه‌که‌م گه‌شتی فراوانی بۆ ئه‌مه‌ریکای لاتین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کۆبونه‌وه‌که‌دا باس کران مه‌سه‌له‌ی بازرگانی، وه‌رگه‌رخستن له تێکنالۆژی و داهێنانی نوێ، وزه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ و ده‌سپێشخه‌ری په‌روه‌رده‌ی هاوبه‌ش بوون وه‌کو یارمه‌تی دارایش بۆ ئه‌و خوێندکاره به‌ڕازیلییانه‌ی که له زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکا ده‌خوێنن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:41خوله‌كه