بڕیاره باراك ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پلانه‌کانی بۆ بوژانه‌وه‌ی ئابوری ئه‌مه‌ریکا و داهێنانی کار‌و پۆستی نوێ له کۆنگرێسدا دیاری بکات.
ئه‌و وتاره‌ی بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی کونگرێس به ته‌له‌فیزیۆن په‌خشبکرێت تێدا سه‌رۆك له به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به زۆرینه‌ی نه‌یاره کۆماریـیه‌کانی و ئه‌نجومه‌نی سیناتی به زۆرینه‌ی دیموکرات ئاماده ده‌بێت کارێکی سه‌خت ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی پـشتیوانی بۆ ڕێبازه‌کانی سه‌رۆك.