سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به‌رنوسی ڕیفۆرمی دارایی که له زوویه‌کی هه‌فته‌ی ڕابردوودا مۆری کرد ، به‌شێکی سه‌ره‌کی پلانه ئابوریه‌که‌یه‌تی بۆ ده‌رهێنانی ئه‌مریکا له قه‌یرانی ئابووری.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی ووتاره ڕادیۆییه هه‌فتانه‌یه‌که‌یدا ده‌ڵێت ڕێ و شوێنه نوێکان پێویستی به به‌رپرسێتی زیاتری ۆڵ ستریته به‌رامبه‌ر واشنتۆن.
مایک پێنس ئه‌ندامی کۆماری له کۆنگرێسی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا وتاری ڕادیۆیی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی کۆماریه‌کانی پێشکه‌ش کرد. له ووتاره‌که‌یدا هاتبوو که کۆماریه‌کان چاره‌سه‌ری باشتریان لایه بۆ ڕیفۆرمی ته‌ندروستی و هێنانه ئارای ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردن و هه‌روه‌هاش په‌ره‌پێدانی ئابوریش.