سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما یادی 10یه‌مین ساڵی هێرشه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ری به ڕێز لێنان له‌و که‌سانه کرده‌وه که یه‌که‌مین که‌س بوون به‌هانای هێرشه‌کان چوون و له‌شکر و هه‌زاران که‌سی که له هێرشه‌کاندا گیانیان له ده‌ست دا.
له میانه‌ی وتاری هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما باسی له کرداره قاره‌مانه‌کانی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری کرد که له نێوه‌ندی بازرگانی جهیانی له نیویۆرک، په‌نتاگۆن له ده‌ره‌وه‌ی واشنتۆن و شانکسڤێلی پێنسیلڤانیا ئه‌نجام دران.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی له‌م ساڵانه‌ی دوواییدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌نگاری ئه‌لقاعیده بووه‌وه‌و شه‌ڕه‌که‌ی برده لای ئه‌وان ڕێبه‌ره باڵاکانیانی کوشت له‌ناویاندا پلاندانه‌ری سه‌ره‌کی هێرشه‌کان ئوسامه بن لادنیش که له‌لایه‌ن هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ناو پاکستان‌دا کوژرا.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا جۆرج بوش که له‌کاتی هێرشه‌کاندا ئه‌و سه‌رۆکی وڵاته‌که بوو، به‌شداری کرد له ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌تدا له په‌نتاگۆن بۆ یاد کردنه‌وه‌ی قوربانیانی کاره‌ساته‌که. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌ڕێز بوش به‌شداری له چه‌ند ڕێوڕه‌سمی دیکه‌ی 10 یه‌مین ساڵیادی هێڕشه‌کانی 11 ی سپته‌مبه‌ر بکات.