Accessibility links

دادگایەکی ئەڵمانیا ئەندامێـکی پـێشووی بەرەی نوسرە بە 5 سـاڵ زیندانی حوکم دەدات

  • VOA News

دەنگی ئەڵمانیا (دۆیچە وێلێ) دەڵێت دادگایەکی شاری فرانکفۆرت بڕیاری 5 سـاڵ زیندانی دەرکردووە بۆ ئەندامێـکی پـێشووی بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە لە سوریا.

ئاژانسەکە لە ماڵپەڕی خۆی نووسیویەتی بەپـێی دادگا تاوانبارەکە تەمەنی 29 سـاڵە و لە نێوان هەردوو سـاڵی 2013 و 2014 لە ڕێزەکانی بەرەی نوسرە بووە لە سوریا.

ناوبراو گوتویەتی بە درێژایی ئەو ماوەیەی لە سوریا بووە یارمەتی مرۆیی پـێشـکەش کردووە و تەنیا بۆ پاراستنی خۆی و خێزانەکەی چەکی پـێبووە، بەڵام دادگا بە بەڵگەوە سەلماندویەتی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک مەشق و ڕاهێنانی لەسەر بەکارهێنانی چەک پـێکراوە و هەروەها چەند پارچە چەکێـکیشی هەبووە.

دادگاکە جگە لە تەمەنی هیچی زیاتری لەسەر ناسنامەی تاوانبارەکە ئاشکرا نەکردووە.

XS
SM
MD
LG