Accessibility links

حامیدی ده‌ڵێت پرسی داعش و مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران چاره‌سه‌ری جیدی یان پێویسته‌

  • Salah Piroty

jaafer_hamidi جه‌عفه‌ری حامیدی

jaafer_hamidi جه‌عفه‌ری حامیدی

پرسی داعش گرنگتره‌ چونکه‌ ئه‌و پرسه‌ ده‌یه‌وێت ده‌ستکه‌وته‌کانی مرۆڤایه‌تی که‌ تائیستا وه‌ده‌ست هاتوون له‌ ناویان به‌رێ.

له‌ ده‌مێکدا 24ی ئه‌م مانگه‌ وه‌ک دواین مۆڵه‌ت بۆ ڕێکه‌وتنێک له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پڕۆگرامی ناوکی ئێران دیاری کراوه‌، به‌ڵام وتووێژه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و نوێنه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رووپا و نوێنه‌ری ئێران له‌ شاری مه‌سقه‌ت، عه‌مان به‌ کۆتایی هات بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا زانیاری وردی له‌ سه‌ر بڵاو کرابێته‌وه‌.

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا کاک جه‌عفه‌ر حامیدی توێژێنه‌ری سیاسی که‌ له‌ زانکۆ وانه‌ی زانستی ده‌ڵێته‌وه‌، پێ داده‌گرێت که‌ بیرێکی جیدی هه‌م له‌ مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێران و به‌ تایبه‌تی له‌ مه‌سه‌له‌ی داعش له‌ ناوچه‌که‌دا بکرێته‌وه‌.

" پرسی داعش گرنگتره‌ چونکه‌ ئه‌و پرسه‌ ده‌یه‌وێت ده‌ستکه‌وه‌ته‌کانی مرۆڤایه‌تی که‌ تا ئیستا وه‌ده‌ست هاتوون له‌ ناویان به‌رێ. به‌ڵام له‌ عه‌ینی حاڵدا، پرسی ئه‌تۆمی ئێرانیش گرنگه‌ چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه‌ ئه‌تۆمی یه‌ی ئێران سه‌ر بگریت، له‌ واقیعدا ده‌که‌وێته‌ ده‌ستی حکومه‌تێکی نابه‌رپرس و نامه‌سئول، حکومه‌تێکی سه‌رکێش، حکومه‌تێک که‌ ڕێز بۆ بایه‌خه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌کان دانانێت........."


XS
SM
MD
LG