ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نه‌رویژ دادگایی‌کردنی 3 که‌س ده‌سـتیـپـێـکرد که تاوانبارکراون به پـیلان‌گێڕان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی باره‌گای ڕۆژنامه‌یه‌کی دانیمارکی به هاوکاری ئه‌لقاعیده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌ی کاریکاتێری له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د بڵاوکردۆته‌وه.
داواکاری گشـتی گێر ئڤانگێر له دادگایی‌کردنه‌که‌دا گوتی مایکڵ داوود که ڕێبه‌ری گرووپه‌که‌یه و نه‌رویژیـیه‌کی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک له که‌مینه‌ی ئوگوری چینـیـیه له بنکه‌یه‌کی ئه‌لقاعیده له پاکسـتان فێری چۆنێتی به‌کارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی بووه و ڕێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ ئه‌لقاعیده‌دا مۆرکردووه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی یولاندز پـۆستنی دانیمارکی.
هه‌روه‌ها داواکاری گشـتی گوتی ئه‌و سێ تاوانباره که‌ره‌سـته‌ی ته‌قه‌مه‌نیـیان به‌ده‌ست که‌وتووه و دووانیان گومانیان له‌سه‌ره پـیلانیان دانابێت بۆ تیرۆرکردنی وێنه‌کێشێـکی کاریکاتێری دانیمارکی.
یه‌ک له تاوانباره‌کان کوردی عێراقه و ناوی شوان سادق سه‌عیده و ته‌مه‌نی 38 سـاڵه و مافی په‌نابه‌رێتی له نه‌رویژ وه‌رگرتووه و له سـاڵی 2009 وه به پـیلانی په‌لاماردانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه تێوه‌گلاوه و که‌ره‌سته‌کانی ته‌قه‌مه‌نی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا شـاردۆته‌وه.
که‌سی سێـیه‌م ناوی داوود جاکۆبسنه و ته‌مه‌نی 33 سـاڵه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئۆزبه‌کیـیه، سـاڵی ڕابردوو پاش ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی خسته ڕوو که بێ تاوانه ئازادکرا، به‌ڵام هێشـتا لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
داوکارای گشتی گوتی جاکۆبسن چه‌ند جارێـک که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی په‌یدا کردووه و هاوکاری گرووپه‌که‌ی کردووه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی له مانگی یازده‌ی سـاڵی 2009 دا په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه کردووه و پاشـان له لێـکۆڵینه‌وه‌کان یارمه‌تی داوه.
پـێشـبینی ده‌کرێت پـرۆسه‌ی دادگایـیـکردنه‌که چه‌ندین هه‌فته بخایه‌نێت.