ڕابه‌ران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هه‌تا پاکستان دوای ته‌قینه‌وه کوشنده‌کانی نه‌رویژی هه‌ژاند، هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاند.
ڕۆژی شه‌ممه له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌رویژ ینس ستۆڵنبێرگ سه‌رۆک باراک ئۆباما هاوسۆزی خۆی بۆ قوربانیان و بریندارانی بێ‌تاوانی نه‌رویژ ڕاگه‌یاند و پـێشتر له ڕۆژی هه‌ینیشدا هێرشه‌که‌ی به بێ بنه‌ما ناوی برد. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵێنی دا چ جۆره یارمه‌تیه‌ک له توانادا بێت بۆ نه‌رویژ درێخی نه‌کات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤید کامیرۆن هێرشه‌کانی به مه‌ترسیدار ناوبرد و گوتیشی گه‌لی به‌ریتانیا پشتیوانی نه‌رویژ ده‌کات له ڕۆژانی سه‌خته‌ی داهاتوودا.
له ئه‌ڵمانیا ڕاوێژکار ئه‌نگێلا مێرکڵ داوای له هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ئازادی هه‌یه کرد که دژی ڕق و کینه یه‌ک بگرن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گیدیۆ فیسترفیله هێرشه‌که‌ی به به‌ربه‌ری ناوبرد، گوتیشی هیچ پاساوێک بۆ ئه‌و جۆره توندوتیژیه نیـیه.
هه‌روه‌ها ڤاتیکان هاوسۆزی خۆی بۆ گه‌لی نه‌رویژ ڕاگه‌یاند و له په‌یامێکیدا پاپا بۆ پادشای نه‌رویژ هێرشه‌کانی به سه‌رشێتی ناوزه‌دکرد، گوتی به‌شداری خه‌میانه و نوێژی خۆی بۆ قوربانیان و کسوکاریان ده‌کات.
ڕۆژی شه‌ممه پاکستان که ئاشنایه به هێرشی تێرۆریستی ووتی هاوسۆزی ته‌واوی خۆی بۆ حکومه‌ت و گه‌لی نه‌رویژ ده‌ربڕی.
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بان کی موون هاوسۆزی خۆی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی نه‌رویژ و که‌سوکاری قوربانیان ڕاگه‌یاند و گوتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پشتیوانی گه‌لی نه‌رویژ ده‌کات.
له بڵاوکراوه‌یه‌کدا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به تووندی ئه‌و کرداره مه‌حکوم کرا، تێدا هاتووه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که دووپاتی ده‌که‌نه‌وه که تیرۆرزم یه‌کێکه له مه‌ترسدارترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان.