سه‌رۆک وه‌زیری نه‌رویژ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ئۆسلۆ ئاماده‌ی پـرسه‌ی ئه‌و 93 که‌سه بوو که یه‌کلا بووه‌ته‌وه له هه‌ردوو هێرشه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و وڵاته ئارامه‌دا کوژراون.
سه‌رۆک وه‌زیر یه‌نس سـتۆڵتنبێرگ له کاثدرائی ئۆسلۆ وتارێـکی پـێشـکه‌ش به سه‌دان که‌س له ئاماده‌بووانی پـرسه‌که کرد و گوتی نه‌رویژ دووچاری کاره‌سـتێـکی نیشـتیمانی بوو و قوربانیـیه‌کان لای زۆر که‌س ناسراون، له‌وانه خۆی. هه‌روه‌ها پاشـای نه‌رویژ هاراڵدی پـێنجه‌م و شـاژن سۆنیا ئاماده‌ی پـرسه‌که بوون.
له ده‌ره‌وه‌ی کاثدرایـیه‌که‌ش خه‌ڵـکی چاو به فرمێسـکی نه‌رویژی گوڵ و مۆمیان داده‌نا بۆ ڕێزلێنان له گیانی ئه‌و که‌سـانه‌ی له ته‌قه‌کردنه‌که‌ی دورگه‌ی ئوتۆیا و هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تدا له ئۆسلۆ کوژران.
ته‌له‌فزیۆنی NRK ی نه‌رویژی ڕایگه‌یاند یه‌ک له برینداره‌کان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گیانی له‌ده‌سـتداوه، به‌وه‌ش کۆی ژماره‌ی کوژراوانی دورگه‌ی ئوتۆیا گه‌یشته 86 که‌س. له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌که‌ی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تیش 7 که‌س کوژراون.
پـیاوێـکی نه‌رویژی ته‌مه‌ن 32 سـاڵ که له دورگه‌ی ئوتۆیا له پاش ته‌قه‌کردنه‌که ده‌سـتگیرکرا دانی ناوه به‌وه‌ی خۆی هه‌ردوو هێرشه‌که‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ئه‌و به پـۆلیسی گوتووه هیچ تاوانێـکی نه‌کردووه.
ئه‌ندرێس بێهرینگ برێـیڤیک تاوانبارکراوه به‌وه‌ی بۆمبێـکی له په‌ینی کیمیاوی دروسـتکردووه و ته‌قاندویه‌تێوه و زیانی به ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر و باڵه‌خانه‌کانی دیکه‌ی حکومه‌ت گه‌یاندووه، پاشان بۆ دورگه‌ی ئوتۆیا ڕۆیشتووه و له‌وێ ته‌قه‌ی له به‌شـداربووانی که‌مپـێـکی لاوان کردووه که له لایه‌ن پارتی کرێـکارانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ڕێـکخرابوو.
پـۆلیس ده‌ڵێت برێـیڤیک ئیدیعا ده‌کات خۆی به ته‌نها ئه‌و هێرشانه‌ی کردبێت، هه‌رچه‌ند هه‌ندێـک له شایه‌تحاڵه‌کانی دورگه‌که ده‌ڵێن چه‌کدارێـکی دیکه له هێرشه‌که‌دا هه‌بووه. هێزه‌کانی ئاسایشی نه‌رویژ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه داویانه به‌سه‌ر ماڵێـکی بچوکدا له ئۆسلۆ که پـێده‌چێت به مه‌به‌ستی گه‌ڕانبووبێت به دوای سه‌ره‌داوی هه‌ردوو هێرشه‌که‌دا.
پارێزه‌ری برێـیڤیک ده‌ڵێت برێـیڤیک بڕوا ده‌کات کرداره‌کانی دڵ ڕه‌قانه بوون وه‌لێ پـێویست بوون و ده‌یه‌وێت ئه‌وه بۆ دادگا ڕوون بکاته‌وه، کاتێـک ڕۆژی دووشه‌ممه تۆمه‌تی تێرۆرزمی ئاڕاسته ده‌کرێت.