پـۆلیسی نه‌رویژ ده‌ڵێت پـیاوێـکی چه‌کدار به لای که‌م 80 گه‌نج و لاوی له که‌مپـێـکی هاوینه‌ی وڵاته‌که‌دا کوشـتووه، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ناو شـاری ئۆسلۆی پایته‌خت، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی7 که‌س.
ئۆیستین مایلاندی سه‌رۆکی پـۆلیس ڕۆژی شه‌ممه ئاماری نوێی قوربانیانی دوو هێرشه‌که‌ی ڕاگه‌یاند که به توند‌وتیژترین ڕووداو له نه‌رویژدا داده‌نرێن له‌وه‌تای شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه‌وه. کاربه‌ده‌سـتان له سه‌ره‌تادا گوتیان چه‌کداره‌که 10 که‌سی کوشـتووه.
چه‌کداره‌که به جلوبه‌رگی پـۆلیسه‌وه چووته سه‌ر که‌مپێـکی لاوان له دورگه‌یه‌کی لای که‌ناره‌کانی ڕۆژئاوای وڵاته‌که له باکوری ئۆسـلۆ و له‌وێ ته‌قه‌ی له خه‌ڵـکه‌که کردووه و زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان نه‌وجه‌وان بوون.
وه‌زیری دادای نه‌رویژ نوت ستۆربێرگێت (Knut Storberget) ده‌ڵێت ئه‌و پـیاوه‌ی هێرشه‌که‌ی له دورگه‌ی ئوتۆیا ئه‌نجام‌داوه نه‌رویژیـیه و ئێسـتا ده‌سـتگیرکراوه. سه‌رۆک وه‌زیری نه‌رویژ هێرشه‌که‌ی به کارێـکی ترسنۆکانه ناوبرد و گوتی دیموکراسیـیه‌تی نه‌رویژ به‌وه تێـک ناچێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی 7 که‌س، باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تی له ئۆسلۆ کردبووه نیشـانه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی نه‌رویژ پـێیان‌وایه هه‌ردوو هێرشه‌که په‌یوه‌ندیـیان به یه‌که‌وه هه‌یه.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ی کرد و هه‌روه‌ها پـرسه و ماته‌مینی خۆی ئاڕاسته‌ی نه‌رویژیـیه‌کان کرد و گوتی ته‌واوی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی قازانجی له‌وه‌دایه ڕێ له ڕوودانی کاری تێرۆریستی له‌م جۆره بگرێت.
وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش هێله‌ری کلنتن گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه یارمه‌تی نه‌رویژ بدات له ڕاپـێچـکردنی به‌رپـرسـانی ئه‌و کاره بۆ به‌رده‌م دادگا.