Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایش ڕۆژی سێشەممە سەبارەت بە تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور کۆدەبنەوە


سیاسەتمەداران ڕایانگەیاند وابڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە لەسەر داوای ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور سەبارەت بە نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییەکەی کۆریای باکوور کۆببنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساڵی 2006سزای خستە سەر کۆریای باکوور وەکوو وەڵامدانەوەیەک بۆ کۆریای باکوور دوای ئەوەی پێنجەم تاقیکردنەوەی ناوەکی ئەنجامدا و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە شەشەم تاقیکردنەوەی ناوەکی ئەنجام بدات.

شایەنی باسە ڕۆژی یەکشەممە لە ماوەی یەک هەفتەدا کۆریای باکوور دووەم تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستیکی ئەنجامدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG