کۆریای باکور ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگاهی دایه کۆریای باشوری نه‌یاری و هه‌روه‌ها جیهان، ده‌ڵێت له ژێر سـایه‌ی حوکمڕانی ڕابه‌ری نوێ کیم جونگ ئوندا هیچ گۆڕانێـک له سیاسه‌تدا نابێت.
ئه‌م ئاگاهیدانه‌ی پـێونگیانگ به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه بوو که کۆریای باکور به فه‌رمی کۆتایی به ڕێوڕه‌سمی پـرسه‌گێڕان بۆ سه‌رۆکی له مێژی وڵات کیم جۆنگ ئێڵ هێنا.
کۆمسیۆنی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌رگری نیشـتیمانی کۆریای باکور په‌یامێـکی توندئامێزی ده‌رکر و تیایدا گوتی ده‌بێت سیاسیه‌تمه‌داره گێله‌کان له‌سه‌رانسه‌ری جیهان و به‌و کۆمه‌ڵه‌ی له کۆریای باشورن، چاوه‌ڕوانی هیچ گۆڕانکاریـیه‌ک له ئێمه‌وه نه‌که‌ن.