ڕێبه‌ری کۆریای باکور کیم جونگ ئێڵ، پله‌ی ژه‌نه‌ڕاڵی به کوڕه بچووکه‌که‌ی و خوشـکه‌که‌ی داوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه کۆمۆنیسته‌که‌ی بۆ نه‌وه‌ی سێهه‌می خۆیان.
ئه‌م به‌خشینی پله و پایانه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا له ده‌می گه‌وره‌ترین کۆنگره‌ی پارتی کرێـکارانی فه‌رمانڕه‌وای کۆریای باکور له ماوه‌ی 30 سـاڵدا. میدیاکانی فه‌رمی ده‌ڵێن کیم جۆنگ ئێڵ جارێـکی دیکه به سـکرتێری گشـتی پارته‌که هه‌ڵبژێردرایه‌وه و ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی به گه‌رمی پـێشـوازیان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یه‌ی کرد.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کۆریای باکور که به ته‌واوی له ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تدایه بۆ یه‌که‌م جار ناوی کوڕی سێهه‌می کیم جۆنگ ئێڵیان برد که ناوی کیم جۆنگ ئونه. شێـکه‌ره‌وان ده‌ڵێن ئه‌مه ئاماژه‌یه‌کی ڕوون و ئاشـکرایه بۆ ڕێـگه خۆشـکردنه به‌رده‌م ئه‌و گه‌نجه 27 سـاڵ ته‌مه‌نه تا شوێنی باوکی بگرێته‌وه.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت هیچ باسیان له‌وه نه‌کرد ئه‌م کوڕه بچووکه‌ی کیم جۆنگ ئێڵ پـۆستی سیاسی وه‌رگرتووه یان نا.