کۆریای باکور ڕایگه‌یاند ئاماده‌یه وتووێژی له‌شـکری ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کۆریای باشوردا بکات سه‌باره‌ت به گه‌میه نوقمکراوهکهی کۆریای باشور، ئه‌ویش ته‌نها ئه‌گه‌ر هاتوو کۆمسیۆنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌رپه‌رشـتی ئاگربه‌سـتی نێوان هه‌ردوو کۆریا به‌شـداری له‌و وتووێژانه‌دا نه‌کات.
ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کانی کۆریا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند پـیۆنگ‌یانگ ئاماده‌یه ده‌ستبه‌جێ خۆی بۆ وتووێژی له‌شـکری ئاماده بکات. به‌ڵام ئاژانسه‌که گوتی پـێویسـته هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چیدی به ناوی فه‌رمانده‌یه‌تی هێزه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه خۆیان نه‌خه‌نه نێوه‌ندی مه‌سه‌له‌کانی نێوان هه‌ردوو کۆریاوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه کۆریای باشور ده‌ڵێت کۆریای باکور گه‌میـیه‌کی جه‌نگی به ناوی شیونان به تورپیدێـک له مانگی سێ‌دا نوقمکردووه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 46 ده‌ریاوانی. تیمێـکی نێونه‌ته‌وه‌ی به سه‌رۆکایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌وه ده‌کۆڵێته‌وه ئایا کۆریای باکور به‌و هێرشه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان هه‌ردوو کۆریای پـێشـێل کردووه یان نا.
حکومه‌تی پـیۆنگ‌یانگ نکۆڵی ده‌دکات له‌وه‌ی ده‌ستی له نوقمکردنی گهمیـیهکهدا هه‌بووبێت. هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئاژانسی ناوه‌ندی کۆریا هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی ئه‌و ڕووداوه ده‌سـتکردی سیۆل و واشنتنه.