کۆمه‌ڵێک له کاربه‌ده‌ستانی خانه‌نشین به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا جێمی کارته‌ر به سه‌ردانێکی 3 ڕۆژی گه‌شیتنه کۆریای باکور به مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی و قه‌یرانی مرۆیی که له‌و هه‌رێمه هه‌ر له په‌ره‌سه‌ندندایه.
ئه‌و گروپه‌ی که 3 سه‌رۆکی پێشووی وڵاتانی ئه‌وروپاشی تێدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکور ڕی یان هۆوه له پیۆنگیانگ پێشـوازیـیان لێ‌کرا. منداڵان گوڵیان پێشکه‌شکردن، ڕۆژنامه‌نووسان ڕێگایان پێ‌درابوو ته‌ماشای دیمه‌نی گه‌یشتنه‌که‌یان بکه‌ن، به‌ڵام ڕێگایان پێ نه‌درابوو قسه له‌گه‌ڵ میوانه‌کاندا بکه‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ش هه‌وڵێکه بۆ خولێکی نوێی دیپلۆماسی بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژی شه‌ش لایه‌نه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی کۆریای باکور. نوێنه‌ری باڵای چین بۆ وتووێژه‌کان (وو ده‌وی) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌یشته کۆریای باشور بۆ تاوتوێکردنی مه‌رجه‌کانی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کان.
وو ده‌وی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له به‌یژین له‌گه‌ڵ وتووێژکه‌ری باڵای کۆریای باکوردا کۆبووه‌وه، به‌ڵام میدیاکانی کۆریای باشور ڕایانگه‌یاند که ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ڕه‌تده‌کاته‌وه که په‌یامی پیۆنگیانگی به سیئۆڵ گه‌یاندبێت.